Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە هۆی هەڕەشە و دزی دوکانەکەی دادەخات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 6 april kl 10.00
سەلام کوردە دوای ٣٠ ساڵ هوسبی بەجێ دەهێڵێ
(6:26 min)
سەلام کوردە لە دەرەوەی دوکانەکەی
سەلام کوردە لە دەرەوەی دوکانەکەی وێنە: نیشتمان ئیراندوست

 سەلام کوردە بڕیاری داوە دوکانەکەی کە لە گەڕەکی هوسبی لە شاری ستۆکهۆڵم هەڵکەوتووە، دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ دابخات. ئەمەش بە هۆی ئەو کێشە و هەڕەشانەی کە ئەم چەند ساڵەی دوایی گەڕەکەکەی ئاڵۆز کردووە.

لە سەرەتای مانگی چواردا و لە ڕۆژێکی بەهاریی وهەتاویدا، پێشنیوەڕۆیەک سەردانێکی دوکانەکەیم کرد. سەنتەری هوسبی چۆلە و بێ دەنگ، زۆر لە دووکانەکان داخراون و جوڵەیەکی وای تێدا نییە. 

لە دەرەوەی دووکانەکە دوو نەفەر ڕایانگرتین، تازە هەواڵی داخستنی دووکانەکەیان بیستوە. کاک حوسەین و ئاراس دانیشتووی گەڕەکی هیوسبین و بە هەواڵی داخستنی دووکانەکەی سەلام کوردە دڵگرانن و دەڵێن خۆزگە خۆڕاگر بووایە و بەم شێوەیە هیوسبی جێ نەهێشتبایە.

 سەلام کوردە لە وەڵامی موشتەرییەکانیدا دەڵێ منیش بەداخم کە ئاوای لێ هات بەڵام بە مانەوەم لێرە من گیان و ژیانی خۆم دەخەمە مەترسییەوە.

 دوکانەکەی سەلام کوردە تا ئیستا چەندین جار بەر هێرش و دزی کەوتووەتەوە، شیرکەتەکانی بیمەش دوکانەکەی بۆ بیمە ناکەن، چونکە لە گەڕەکی هوسبی هەڵکەوتووە. بە پێی قسەکانی سەلام کوردە ئەم گەنجانە خەڵکەکەیان تۆقاندووە، دەستیان بەسەر گەڕەکەکەدا گرتووە و کەس ناوێرێ هیچیان پێ بڵێ. کەسی وا هەیە دوای ساعەت هەشتی شەو نایەت بۆ شت کڕین لە دووکانەکەی.

 سەلام کوردە تەنیا دوکاندارێک نییە کە سەنتەری هوسبی بە جێ دەهێڵێت، کە بە ناو سەنتەرەکەدا دەڕۆی دەبینی چەندین دوکانی دیکەش لەوێ داخراون.

درێژەی ئەم باسە لە لینکە دەنگییەکەدا ببیستە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".