Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید دەیەوێت پۆلیس بۆ عێراق بنێرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 6 april kl 09.24
" دەمانەوێ کەسانی پسپۆڕ بنێرین"
(1:46 min)
.
وێنە: Maja Suslin/TT

بۆ لێپرسینەوە لەو سویدیانە کە چوونەتە نێو داعش لەعێراق سوید دەیەوێ پۆلیس بۆ عێراق بنێرێت و لەوێ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ئەنجام بدات.

بەو شێوەش سوید دەیەوێت ڕێگە لە تیرۆریستان بگرێت کە نەگەڕێنەوە و سوید و لە عێراق حوکم بدرێێن، ئەمە بە وتەی وەزیری ناوخۆی سوید ئاندێرش ئیگێمان.

 لە ئێستادا کۆبوونەوەیەک لە نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە لە عێراق بەڕێوەدەچێت. هاوکات زانیارییەکی کەم تایبەت بەم بابەتە لە بەردەستدایە، بەڵام بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سوید دەیەوێت وەک چارسەرێکی کێشەکە، پۆلیسی سویدی لە عێراق جێگیر بکات. ئەمەش بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەو سویدیانەی کە چوونەتە ناو داعش و گومانی تاوانی تیرۆریان لەسەرە.

سەبارەت بەو پرسەی کە ئایا ئەرکی پۆلیسی سوید لە عێراق چی دەبێت. لەوەڵامدا وەزیری ناوخۆ ئاندێرش ئیگێمان دەڵێت.

        پێش هەموو شتێک ئێمە دەمانەوەی کەسانی پسپۆڕ بنێریین و خولی لە تایبەتیان عێراق بۆ بکەینەوە. هەروەها هاوکاری بواری دادی عێراق لە ڕێگەی ڕینمایی یاساییەوە بکەن. بۆ نمونە وەک هاوکاریکردنیان لە چۆنێتە دەستکەوتنی بەڵگە.

جێی باسە لە ئێستادا پۆلیسی سوید لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتی لەسەر ئەم پرسە ئەنجامداوە و  بەنهێنی ئەو ئەرکەی ڕادەستی حکومەت کردووە. بەڵام حکومەت ئەمادەنین هیچ لێدوانێت لەسەر ئەم بابەتە بدات و ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئێستادا گفتووگۆ لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە و هیچ بڕیارێک نەدراوە.

هەروەها سوید ئومێدەوارە کە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا لەسەر ئەم بابەت ڕێککەون و بەزووی بڕیار لەسەر جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە بدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".