Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

ڕەخنەی تووند لە پۆلیسی ئاسایشی سوید دەگیرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 6 april kl 11.33
سێپۆ ڕایگەیاندووە کە ئەوان ‌هەڵەیان نەکردووە
(2:32 min)
.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

پۆلیسی ئاسایشی سوید هەڕەشەی لە ژنێکی کردووە کە ئەگەر زانیاری لەسەر پیاوەکەی نەدات ئەوا لە سوید دەریکەن.

دادگایی ئەوە پیاوە تەمەن ٣٠ ساڵەی کە بە گومانی هەوڵی کوشتن لە ڕێگەی سوتانەوە ئەمڕۆ لە دادگای سەرەتایی مالموێ (Malmö tingsrätt) بەردەوامە.

  ئەو پیاوە گومانی سوتانی بارەگایی شیعەکانی لە شاری مالموێ لەسەرە. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەو پیاوە گومان لەسەرە، فشاریان خستۆتە سەر ژنی ئەوپیاوە کە زانیاری بدات. جێی باسە داواکاری گشتی پێیوایە کە ئەو پیاوە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆستی دەوڵەتی ئیسلامی بە داعش (IS) ناسراوە.

لە لێپرسینەوە سەرەتاییەکاندا کە ئێستا بە فەرمی کراون و لە دادگاییەکەدا بەکار دەهێنرێن هاتووە، کە پۆلیسی ئاسایشی سوید لە کاتی لێپرسینەوەدا زەختی لە ژنی ئەو پیاوە کردووە کە ئەگەر ئەو زانیاریانەی لەسەر پیاوەکەی دەیزانێ بە پۆلیسی ئاسایشی سویدی نەدات ئەو ناتوانێت لە سوید بمێنێتەوە.

لە پرۆتۆکۆڵی لێپرسینەوەکەدا نەهاتووە کە ژنەکە زانیاری پێدراوە کە پێویست ناکات وەڵامی پرسیاری پۆلیس بداتەوە. هەروەها کە مرۆڤ ناچار نییە شایەتی لەسەر کەس وکاری خۆی بدات.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت بابەتەکەی خستۆتە بەردەست تۆماس ئوهلسۆن کە پارێزەر، ئوهلسۆن بە ئێکۆت ڕاگەیاندووە کە پۆلیسی ئاسایشی سوید ژنەکەیان بەهەڵەدا بردوو و سوودیان لەوە وەرگرتووە کە سێپۆ دەتوانێت داوای دەرکری خەڵکی لە سوید بکات.

لە بەرمبەردا پۆلیسی ئاسایشی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەوان هیچ هەڵەیەکیان نەکردووە و بە پێی یاسا هەنگاو دەنێن. هاوکات ئەو لێکۆڵینەوانەی کە پۆلیسی ئاسایشی سوید ئەنجامی دەدەن زۆر زەحمەتن و جێگەی مەترسیشن.

 

دەتوانیت گویبیستی درێژەی بابەتەکە بیت.!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".