Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا

"ئاخۆ ئەمە سیاسەتی نوێی ئەمەریکایە"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 april kl 09.59
" هەڵوێستێکی ڕوون و بەهێزی ئەمەریکایە"
(2:34 min)
.
وێنە: FORD WILLIAMS

سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسروێم، بە بەشی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی سویدی (SVT Nyheter) ڕاگەیاند کە ڕوون نییە ئاخۆ ئەمە سیاسەتی نوێی ئەمەریکایە.

کەمێک بەر لە ئێستا وەزیری دەرەوەی سوید  مارگۆت ڤاڵستروێم بە بەشی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی سویدی (SVT Nyheter) ڕاگەیاندووە کە ڕوون نییە ئاخۆ ئەمەریکا بەم هێرشانەی دوێنێ شەوی دەیەوێت سیاسەتێکی نوێ دیاری بکات، یاخود چییە.

هەروەها دەڵێت پرسەکە لەوەدایە کە ئاخۆ ئەم هێرشە چەندە لەگەڵ یاسای مافی گەلاندا یەکدەگرێتەوە. هەروەها دەڵێت.

لەو ڕووەوە دەبێ پرسەکە بە مەبەستی تاوتوێکردن بگەڕێتەوە بەردەست ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و لەوێوە چارسەری سیاسی بۆ بدۆزرێتەوە. کاتی ئەوەش هاتووە کە سورییەکان خۆیان بڕیار لەسەر داهاتوویان بدەن. هەروەها دەڵێت ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتە زل هێزەکان لە سوریان.

 جێی باسە دوێنی شەو ئەمەریکا مووشەکی دوورهاوێژی ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی شوعەیرات لە سوریا کرد. لە دەرئەنجامدا زیانی زۆری ماددی بەبنکە ئاسمانییەکەی ڕژێمی سوریا گەیاندووە و شەش کەس کوژراوە.

هێرشەکەی ئەمریکا وەک کاردانەوەیەک لە پاش هێرشێکی کیمیایی دێت کە رۆژی سێشەممەی ڕابوردوو لە خانشیخۆنی پارێزگای ئیدلب ئەنجامدرا و بووە هۆی کوژرانی ٨٦ کەس و نزیکە ٥٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا رژێمی سوریایان تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، بەڵام رژێمی سوریا رەتی دەکاتەوە.

جێ باسە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵت ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ئەمە هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و دەبێت ڕێگری لەبڵاو بوونەوەی چەکی کیمیایی بگیرێت.

لەلایەکی دیکەوە وڵاتی ڕووسیا هێرشەکەی ئەمەریکای بۆ سەر سوریا مەحکوم کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمە تاوانی جەنگە.

هەر سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا ئەمڕۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی سوید کارڵ بیلت بە بەشی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی سویدی (SVT Nyheter) ڕاگەیاندووە کە ئەمە هەڵوێستێکی ڕوون و بەهێزی ئەمەریکا یە.

کارڵ بیلت ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەڵوێستەی ئێستای ئەمەریکا زۆر جیاوازە لە سەردەمی حکومڕانیی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما. هەروەها بیلت باسی لەوەش کردووە کە پێدەچێ ناکۆکی لە نێو وڵاتە زلهێزەکاندا دروست ببێت و پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا بەرەو ئاڵۆز بوون بڕوات.

 هێرشەکەی دوێنێشەوی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ڕژێمی سوریا هەڵوێستی جیاجیا لە وڵاتانی جیهانەوە بە دوای خۆیدا هێناوە. بۆ نمونە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسرایل و تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە پشتگیری لێ دەکەن. لەبەرمبەردا وڵاتانی ڕووسیا و ئێران مەحکومی دەکەن.

 تێبینی!

جێی باسە مافی گەلان (folkrätt) سیستێمێکی دادوەرییە کە بەشێکە لە یاسای مافە نێونەتەوەییەکان (internationell rätt) واتا ئەو عورف و پرینسیپانەیە کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا پەسەندن کراون و کە بەو پێیە مافی ئینسان لە ئاستی نێونەتەوەییدا داکۆکی لێ دەکرێت و هەر پێشێلکارییەک بە تاوانی جەنگ بۆ نموونە کۆمەڵکوژی، وەک پێشێڵکاری لە مافە گشتییە نێونەتەوەییەکان چاو لێ دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".