Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

”کڕینی چەک لە کڕینی جگەرەیەک ئاسانترە”

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 april kl 11.44
"پێگەیان لە گرووپە تاوانکارییەکاندا بەرز دەبێتەوە"
(2:49 min)
.
وێنە: CLAUDIO BRESCIANI / TT

ژمارەی ئەو لاوانەی گومانی کوشتن و هەوڵی کوشتنیان لێدەکرێت لە ماوەی ئەم شەش ساڵەی دواییدا زۆر زیادی کردووە.

بەپێی راپۆرتێکی نوێی ئەنجوومەنی بەرگرتن لە تاوان (Brottsförebyggande rådet-Brå) ژمارەی ئەو لاوانەی تەمەنیان لە نێوان 15-20 ساڵدایە و گومانی تاوانی کوشتن یاخود هەوڵی کوشتنیان لێدەکرێت لەماوەی ئەم شەش ساڵەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

شەش ساڵ لەمەوبەر 42 لاو ئەو گومانەیان لەسەر بوو ئێستا 73 لاون. هەموو ئەو گومانلێکراوانەش چەکیان بەکارهێناوە. بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن بۆ ئەوەیە کە پێگەیەک لەنێو گرووپە تاوانکارەکاندا بۆ خۆت درووست بکەیت و ڕێزت لێ بگیرێت. ئەمە کەریم کە ناوێکی خوازراوە، بۆ کەناڵی (P4) ی رادیۆی سوید دەڵێت، کەریم پێشتر لە نێو ئەو گرووپانەدا بووە و ئێستا وازی لە تاوانکاری هێناوە. ئەو دەڵێت  بۆ لاوێکی 17 ساڵان کڕینی چەک لە کڕینی جگەرەیەک ئاسانترە.

کەریم  دەڵێت من خۆم کڕین و فرۆشتنم بەچەکەوە کردووە، دەتوانیت لەهەر کەسێک بپرسیت لەو لاوانەی لە گەڕەکەکاندا بێکار دەوەستن، هەر بڕۆ لێیان بپرسە کوڕینە ئەمەوێت چەک بکڕم، ئیتر ئەوان بۆت دابین دەکەن. 

کەریم کە ئێستا وازی لە تاوانکاریی هێناوە دەڵێت کە بیر لەو کاتە دەکەمەوە دەترسم، بەڵام ئەو کات ئەو کارانە چێژی پێ دەبەخشین، بۆ نموونە هەر ئەوەندە بەس بوو زەنگێک بۆ هاوڕێکانت لێبدەیت و بڵێیت یەکێک ویستی بمکوژێت، ئیتر هەموو کۆدەبوونەوە و ئامادەی تۆڵە بوون.

کەریم هەروەها دەڵێت ئەو لاوانەی کە خەریکی تاوانکاریی و کڕین و فرۆشتنی چەکن تەمەنیان لە سەرو بیستەوە نییە بەڵکە 14 تا هەژدە ساڵن کە سزای یاسایی لەسەریان ئاسانترە، دەتوانیت یەکێک بکوژیت و دووسێ ساڵ لە زیندان دەبیت بەڵام لەبەرامبەردا ناوبانگێکت لە نێو گرووپە تاوانکارەکاندا بۆ خۆت درووست کردووە و هەموو لێت دەترسن و ڕێزت لێ دەگرن، ئا ئەمەیە کە لاوەکانمان هانی تاوانکاریی دەدات.   

ئەو جۆرە تاوانکارییەی کەریم و هاوڕێکانی ئێستا زیادی کردووە و لێکۆڵەوەر و تاوانناس سڤێن گرانات لە دەستگەی پۆلیس ستۆکهۆڵمەوە دەڵێت، بەڵێ ئەمە ڕاستییەکە و دەیناسمەوە، ئەو دەڵێت تاوانکاریی قورس لەم ساڵانەی دواییدا و بەتایبەت بەکارهێنانی چەک لە هەندێک ناوچەی شارە گەورەکاندا زیادی کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".