Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئوتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە ستۆکهۆڵم خۆی بە نێو ئاپۆرەی خەڵکدا کێشا

تازه‌ کرایه‌وه‌ fredag 7 april kl 16.19
بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 april kl 15.12
.
1 av 2
Lastbil i centrala Stockholm.
2 av 2
Lastbil i centrala Stockholm. وێنە: Andreas Schyman/TT

کەمێک بەر لە ئێستا ئۆتۆبیلێکی بارهەڵگر خۆی بە بینایی ئۆلێنس سیتیدا کێشاوە و لە ئێستادا پۆلیس و ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن لەوێ ئامادەن.

بەپێی ڕادیۆی سوید لە ئێستادا ئاگرێک کەوتۆتەوە بەڵام یەکلا نەبووتەوە کە ئەگەر ئاگری ئۆتۆمبیلە بار هەڵگرەکەیە یان بیناکە ئاگری گرتووە.

پەیامنێرانی ڕادیۆی سوید لە جێگەکەن و باس لەوە دەکەن کە خاڵکێکی زۆر لە دەرەوەی بینای ئۆهلێنس ئاماددەن.  ئێستا پۆلیس ئاسایشی زانیاریی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردەووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە چەبدین کەسیش بریندار بوون. بەڵام بە وتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمبیلەکە بارهەڵگرەکە بە شەقامی درۆتتنیگاتاندا خۆی بە نێو خەڵدا کێشاوە.  بەپێی ڕادیۆی سوید پەرلەمانی سوید داخرا. هەروەها وێستگەكانی شەمەندەفەر(tunnelbanna) داخراون.

سەرۆک وەزیرانی سوید کەمێک بەر لە ئێستا ڕایگەیاند کە سوید هێرشی کراوەتە سەر و بە هێرشی تیرۆریستی ناوی برد. 

پۆلیس داوای لە خەڵک کردووە کە لە ناوەندی شار دوور کەونەوە چون کەس نازانێ چ لە ناو ئەم کامیۆنەدایە.

زانیاری سەبارەت بە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکە ئێستا بڵاو دەکرێتەوە کە( بارهەڵگری سەر بە کارخانەی بیرەسازیی سپێن دروپس) بووە.  کارخانەی بیرەسازیی "سپێن دروپس" پشتڕاستی کردەوە کە ئەم کامپیۆنە ئەمڕۆ لە کاتی بردنی بیرە بۆ فرۆشگا و ڕیستوورانەکان دزراوە.

جێگەی باسە هەموو نەخۆشخانەکانی ستۆکهۆڵم کەوتنە ڕەوشی ئاماددە باشییەوە و پۆلیس داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە وێستگەی شەمەندەر (Stockholms centralstation) چۆڵ بکەن.

ئەم هەواڵە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە...!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".