Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

" تەرمی سێ کەسم بینی"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 april kl 17.20
" منداڵی و ژن لە نێو قوربانییەکاندایە"
(3:05 min)
.
وێنە: JONATHAN NACKSTRAND

لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا کە بە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر ئەنجامدا سێ کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش برندار بوون

یەکێک لە شایەتحاڵەکان هێڤەر بەهمەنە. هێڤەر بە بەشی کوردی رادیۆی سوید وت.

- من تەرمی سێکەسم بینی لەسەر شەقامەکە. پشان پۆلیس ڕێگەی نەدەداین بچینە پێشەوە. 

هێڤەر لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوە کرد کە وێستگەی شەمەندەفەر وەستاوە و نازانێت بە چی شێوەیەک خۆی بگەیەنێتە ماڵەوە.

پەیامنێرانی ڕادیۆی سوید لە جێگەکەن و باس لەوە دەکەن کە خاڵکێکی زۆر لە دەرەوەی بینای ئۆهلێنس ئاماددەن.  ئێستا پۆلیس ئاسایشی زانیاریی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردەووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە چەبدین کەسیش بریندار بوون. بەڵام بە وتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمبیلەکە بارهەڵگرەکە بە شەقامی درۆتتنیگاتاندا خۆی بە نێو خەڵدا کێشاوە.  بەپێی ڕادیۆی سوید پەرلەمانی سوید داخرا. هەروەها وێستگەكانی شەمەندەفەر(tunnelbanna) داخراون.

سەرۆک وەزیرانی سوید کەمێک بەر لە ئێستا ڕایگەیاند کە سوید هێرشی کراوەتە سەر و بە هێرشی تیرۆریستی ناوی برد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".