Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیس لە دوای ئەو پیاوە دەگەڕێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 april kl 18.55
" ئاماری کوژرا و بریندارەکان نەخۆشخانەکان بڵاوی دەکەنەوە"
(1:41 min)
Polisens bilder på mannen de vill komma i kontakt med och Drottninggatan efter attentatet.
وێنە: Polisen/TT

کەمێک بەر لە ئێستا پۆلیسی ئاسایشی سوید و پۆلیس کۆنفراسێکی چاپەمەنیان سەبارەت بەو هێرشەی کە لە ڕێگەی ئۆتۆبیلێکی بارهەڵگرەوە  ئەنجامدراوە بەڕێوەبرد. لەو کۆنفرانسەدا وێنەی پیاوێکیان بڵاو کردەوە کە پۆلیس دەیەوێت پەیوەندی پێ بکات.

 کەمێک بەر لە ئێستا پۆلیسی ئاسایشی سوید و پۆلیس کۆنفراسێکی چاپەمەنیان سەبارەت بەو هێرشەی کە لە ڕێگەی ئۆتۆبیلێکی بارهەڵگرەوە  ئەنجامدراوە، و کوژرانی سێ هاوڵاتی و بریندرابوونی چەندین کەسی دیکەی لێ کەوتەوە بەڕێوەبرد.

 لەو کۆنفرانسەدا پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد کە هەتاوەکو ئێستا هیچ گومان لەسەر دەستگیر نەکراوە، بەڵام پۆلیس وێنە پیاوێکیان بڵاو کردۆتەوە کە دەیانەوێت پەیوەندی پێەوە بکەن.  وێنەی پیاوەکە لە پاش هێرشەکە لە ڕێگەی کامێرەکانی چاودێرییەوە گیراوە. پۆلیس ڕایگەیاند کە دەکرێت ئەو پیاوە پەیوەندیی بە هێرشەکەوە هەبێت. بەڵام ئەو پیاوە گومانی لەسەر نییەو پۆلیس دەیەوێت پەیوەندی پێوە بکات.

 وێنەی ئەو پیاوە لە مەڵبەڕی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید ئێکۆت بڵاو کراوەتەوە. 

جێی باسە پۆلیس لە کۆنفرانسەکەدا هیچ ئامرێکی لەسەر ڕێژەی بریندارەکان نەداو تەنها وتی کە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە. بەرپرسی پۆلیسی گشتی سوید لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان هەتاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو هێرشەکە لە بەردەستدا نییە. سەبارەت بە کوژراو بریندارەکان دەڵێت. 

    وەک خۆتان دەزان برینداری زۆر هەیە و کوژرا هەیە، بەڵام لە ئێستادا من ناتوانم هیچ ئامارێکتان پێ بدەم و ئەو ئامارە دەبێ لە نەخۆشخانەکانەوە ڕابگەیەندرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".