Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چوار کەس گیانیان لە دەست داوە و گومانلێکراوێک دەستگیر کراوە

تازه‌ کرایه‌وه‌ fredag 7 april kl 22.52
بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 april kl 20.38
"ناتوانن گاریگەریتان لەسەمان هەبێت"
(3:08 min)
.
1 av 2
وێنە: Fredrik Persson/TT
.
2 av 2
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ڕایگەیاند کە پۆلیس کەسێکی گومانلێکراو کە پێدەچێت پەیوەندی بە هێرشەکەی ئەمڕۆوە هەبێت دەستگیر کردووە.

بەگشتی  لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا کە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە شەقامی درۆتنینگسگاتان خۆی بە نێو ئاپۆرای خەڵدا کێشا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و  ١٥ کەس بریندار بوون. لەو ڕێژەیەش برینی نۆ کەسیان سەختە. لە نێوە ئەو بریندارانەدا دووانیان منداڵن. ئەم ئامارە پۆلیس کەمێک بەر لەئێستا بڵاوی کردەووە.

هەروەها پۆلیسی نەتەوەی سوید (NOA) ڕایگەیاند کە ئەوان لە زۆربەی ئەو ناوچانەی مەترسی هێرشکردنیان لەسەر بڵاوەیان کردووە.پۆلیسی هەرێمی ستۆکهۆڵم ڕایگەیاند کە ئەوان لە ئێستادا کەسێکی گومانلێکراویان دەستگیر کردووە و بەردەوام دەب لە لێکۆڵینەوە.

پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) ڕایگەیاند کە ئەوان  وەک هێرشی تیرۆریستی لەم تاوانە دەکۆڵنەوە و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ ئەوەی هێرشی هاوشێوە ڕوونەدات. جێی باسە پۆلیس ڕایگەیاند کە ئەو گومانلێکراوێک لە ناوچەی مێرشتا لە باکوری ستۆکهۆڵم دەستگیر کراوە. ناسنامەی کەسەکە یەکلا بووتەوە. بەڵام پۆلیس ئاماددە نەبوو زانیاری زیاتر لەسەر ئەو گومانلێکراوە بدات. تەنها ئەوە  نەبێت کە نیشانەکانی ئەو گومانلێکراوە لەگەڵ ئەو کەسەی وێنەکەیان بڵاو کردۆتەوە خۆ دەگرێتەوە.

هەروەها باسیان لەوە کردووە کە ئەو گومانلێکراوە لەکاتی چوونەژوورەوەی بۆ نێو دوکانێک هەڵسووکەوتی ئاسایی نەبووە. لە پاش ئاوە پۆلیسی لێ ئاگادار کراوتەوە و چەند پۆلیسێک لەو ناوچە بوون و لە دووکەدا دەست گیریان کردووە. 

 پۆلیسی ئاسایشی سوید ئەوەی پشتڕاست نەکردووە کە کەسی دیکە لە پشت هێرشەکەی ئەمڕۆوە هەبێت. هەر لە پاش کۆنفرانسی پۆلیس، سەرۆک وەزیری سوید ستێفان لوێڤێن لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی دوای ڕووداوەکە کردوو وتی. 

       پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هێرشی تیرۆرسیتی دەکات. ئەگەر هاتوو ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بێت و ئامانجیان ئەو ڕێکخراوەی یان تاکە کەسەی ئەم کردەووەی ئەنجامداوە، لاوازکردنی دیموکراتی بێت، ئەوا ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئێوە هەرگیز لە سویددا سەرکەتوو نابن. پەیامی ئێمە هەمیشە ڕوون و ئاشکرا دەبێت و پێتان دەڵێین کە هەرگیز سەرناکەون. ناتوانن سەرکوتمان بکەن. بە هیچ شێوەیان کاریگەرتان لەسەر ئێمە نابێت و هەریگیز سەرکەوتوو نابن.

ستێفان لوێڤێن لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوە کرد کە کۆنترۆلی سنوورەکان تووند دەکەنەوە. هەروەها ئەوەی لە دەسەڵاتییاندا بێت بۆ سەلامەتی ئێوە ئەنجامی دەدەین.

کەمێک بەر لە ئێستا پۆلیس ڕێگەی بە توونێلبانەکانداوە کە بکرێنەوە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا گەشتکردن لە ستۆکهۆڵمەوە تەنها بەرەو چەند شارێکی دیکە ڕێگەی پێ دراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".