Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە بڕیاریی دادوەری گشتیی کەسێک دەستگیر کراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ lördag 8 april kl 07.13
پۆلیس: پێمان وایە ئەو کەسە شۆفیری کامیۆنەکەیە
(2:45 min)
.
وێنە: ODD ANDERSEN

لە ئاکامی هێرشەکەی دوێنێی شاری ستۆکهۆڵم ئێستا کەسێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە. بە پێی قسەکانی وتەبێژیی پۆلیس لارش بیستروێم ئەم کەسە خەڵکی ئوزبەکستانە و گومانی ئەنجامدانی هێرشەکەی لێ دەکرێت.

پسپۆڕی بواری تیرۆر هانس برون ئەم هێرشەی بەلاوە سەیر نییە و بە ناوەندی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی وت

ـ دەزگاکانی سوید لەمێژساڵە خۆیان بۆ ئەم شێوە هێرشانە ئامادە کردووە.

 دوێنێ ڕۆژی هەینی، نزیک کاتژمێر سێی دوا نیوەڕۆ بارهەڵگرێک، یان کامیۆنێک بە خێرایی بە یەکێک لە کۆڵانە قەرەباڵغەکانی شاری ستۆکهۆڵمدا لێیخوڕی و خەڵکی کردە ژێرەوە.

. هەتا ئێستا چوار کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٥ کەسیش بریندارن، لەمانە ٦ کەسیان دوێنێ شەو نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و نۆ کەسیان برینەکەیان سەختە و یەکێکیان منداڵە.

. لە دوای هێرشەکە پۆلیس بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی مێترۆ، ئوتوبووس و شەمەندەفەرکانی ناو شاری ستۆکهۆلمی دا. بەڵام ئێستا هاتووچۆکان وەک جاران ئاسایی بوونەتەوە.

. لە سەر سنوورەکان هەموو ئەو کەسانەی هاتووچۆی سوید دەکەن کۆنترۆڵ دەکرێن.

. پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) وەک کردەوەیەکی تریرۆریستی لەم هێرشە دەکۆڵێتەوە. ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لەسەر سوید لە دوای هێرشەکە بەرزکرایەوە بۆ ئاستی پلە ٣ و لەو کاتەوە هەر وەک خۆی ماوەتەوە.

پلە ٣: ئاستی هەڕەشە لە بەرزبوونەوەدایە، واتا ئەگەری ئەنجامدانی کوشتار لە بەرزبونەوەدایە.

هێرشەکەی ستۆکهۆڵم لە چواردەوری دنیا شەرمەزار کرا.

 سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین ڕووداوەکەی مەحکووم کرد و وتی ” خەڵکی ڕووسیا بۆ سوید دەگرین”

هەروەها سەرۆکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ئەم هێڕشە مەحکووم دەکەن و دەڵێن ” ‌هێرشکردنە سەر وڵاتێکی سەر بە یەکێتی ئەوروپا ‌هێرشە بۆ سەر هەموو ئێمە”

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا، مارک تونەریش ئەم تاوانەی شەرمەزار کرد و پشتگیریی خۆیانی بەرامبەر بە سوید دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی فینلاندیش، تیمۆ سۆینی خەمباری خۆی سەبارەت بە ئەم هێرشە نامرۆییە دەربڕی و وتی ”ستۆکهۆڵم پایتەختی دووەمی فینەلدنییەکانە”

 

 

 

ئەم هەواڵە بە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە...!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".