Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە دوای هێرشەکەی ستۆکهۆڵم سیاسەتوانان یەکگرتوون

بڵاو کرایه‌وه‌ lördag 8 april kl 13.33
ڕۆژی دوشەممە ١ خولەک بێدەنگیی سەراسەریی ڕادەگیرێ
(2:08 min)
هەر دوو وتەبێژی پارتی ژینگە ئیسابێلا لیۆڤین و گوستاڤ فریدولین سەردانی شوێنی ڕووداوەکەیان کرد
وێنە: Anders Wiklund/TT

زۆربەی سەرۆکپارتەکان ڕۆژی شەممە، ڕۆژێک دوای هێرشەکەی ستۆکهۆڵم سەردانی شوێنەکەیان کرد.

یەک لەوان سەرۆکوەزیرستێفان لیۆڤێن بوو کە دوای سەردانەکەی ڕایگەیاند، ڕۆژی دوشەممە کاتژمێر ١٢ی نیوڕۆ ١ خولەک بێدەنگیی سەراسەریی بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی هێرشەکە ڕادەگیرێت.

سیاسەتوانانی سوید بە یەکگرتوویی هەڵوێستی خۆیان لە بارەی هێرشەکەی ستۆکهۆڵم نیشان داو بێدەنگ نەبوون.

سەرۆکوزیری سوید ستێفان لیۆڤێن: وڵاتێک  لە خەمباریی، تووڕەیی و جەسووریدا یەکی گرتووە. ئەوەندە بزانن کە هەموو سوید لەگەڵتانە (مەبەستی لە قوربانیانە)

 سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ئانا شینبەری باترا: هێرشێکی دڵتەزێن لە ستۆکهۆڵم، فکرمان لە لای بنەماڵەی قوربانییەکانە. گرنگە خۆ لە دەنگۆکان بپارێزین و لێگەڕیین پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری خۆیان ئەنجام بدەن.

 سەرۆکی پارتی دیموکراتە سویدییەکان یمی ئۆکەسۆن: هەر ئێستا، ڕووداوێکی دڵتەزێن لە ستۆکهۆڵم کوشتە و برینداری لێ کەوتەوە. بیرمان لای قوربانیان و بنەماڵەکانیانە.

 سەرۆکی پارتی ناوەند ئانی لیۆڤ: غەم، شۆک و تووڕەیی لە دوای هێرشێکی تیرۆریستی. وشەکان کەم دێنن، فکرم لە لای بنەماڵە و دۆستانی کوژراوەکانە. نابێ تیرۆر براوە بێ.

 سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خیۆستەدت: شانازی بەو شارەوە دەکەم کە خەڵکەکەی دەرگای ماڵەکانیان دەکەنەوە، دڵی یەکتر دەدەنەوە و هاوکاریی یەکتر دەکەن.

 سەرۆکی پارتی لیبەراڵی گەل یان بیۆرکلوند: فکر و بیرم لای کەسوکاری ئەو قوربانیانەیە کە هەواڵێکی دڵتەزێنیان پێ گەیشتووە.

 سەرۆکی پارتی دیموکراتەمەسیحییەکان ئێبا بوش تۆر: سەرۆکوەزیر! سپاس بۆ مامەڵەکردنێکی شایەستە و بتەو لە وەها کاتێکدا کە شارێک، وڵاتێک غەمبارە. هەموومان لە پشتی یەکترین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".