Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێشتر لە لای سەپۆ ئاشنا بووە

بڵاو کرایه‌وه‌ lördag 8 april kl 15.17
پۆلیس: شکەکانمان بەهێزتر دەبێ
(0:53 min)
.
وێنە: Anders Wiklund/TT

لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنیدا دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە پۆلیس ڕایگەیاند کە گومانلێکراوەکەی وا دەستبەسەر کراوە خەڵکی ئوزبەکستانە، تەمەنی ٣٩ ساڵە.

ئەم کەسە پێشتر لە ژێر چاوەدێریی (Säpo) پۆلیسی ئاسایشدا  بووە. بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەبووە لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکراوە. ئەمە بە پێی قسەکانی سەرۆکی پۆلیسی ئاسایش ئاندەرش تورنبەری.

سەرۆکی پۆلیس دان ئێلییاسۆن وتی هەتا دێت زیاتر و زیاتر دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە نەفەری درووستمان دەستگیر کردووە.

سەبارەت بەوەی کە ئایا لە لۆرییەکەدا بۆمب دیتراوەتەوە، دان ئێلیاسۆن وتی

ـ شتێکمان لە ناو لۆرییەکەدا دیتووەتوە، بەڵام ناتوانین بڵێین ئایا بۆمبە یان سووتەمەنیی دیکەیە. لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامە.

 

ئاگاداریی: بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید هەواڵەکانی سەبارەت بە هێرشەکەی ستۆکهۆڵم لە ئێستا بە دواوە ڕادەگرێ. تا ڕۆژی دووشەممە چاوەڕوان بن، ئەو کات بە هەواڵی نوێ دیسان لەگەڵتان دەبین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".