Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Kronåsens industriområde med kraftig rökutveckling som följd.
(Publicerat idag kl 15.48)

چەند کەسێک لە دەستگیر کراوەکان ئازاد کران

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 april kl 10.02
"کەیسێکی تایبەتە"
(2:46 min)
.
وێنە: Jessica Gow/TT

کەمێک بەر لە ئێستا پۆلیس ڕایگەیاند کە چەند کەسێک لەوانەی لە پشووی هەفتەدا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرینەوە لە پاش هێرشەکەی درۆتنینگسگاتان دەستگیر کرا بوون، ئازاد کران.

لە پاش هێرشەکەی ڕۆژی هەینی پۆلیس لە لێکۆڵینەوە و پشکنین بەردەوامە و دوێنێ شەو پۆلیس لە گەڕەکی سۆڵەنتوینا لە ستۆکهۆڵم ماڵێکی دیکەیان پشکنی. پۆلیس بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئەوەی پشت ڕاستکردۆتەوە کە پشکنینی ماڵانیان لە ستۆکهۆڵم ئەنجام داوە. بەڵام لەوە زیاتر ئامادە بەنوون زانیاری بدەن.

بەپێی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسێن ئەو پشکنینە لە کۆماپانیایەکی خاوێنکردنەوەدا ئەنجامدراوە کە پەیوەندی بەو کەسە گومانلێکراوە وە هەیە کە لەسەر هێرشەکەی ڕۆژی هەینی دەستگیر کراوە.

ئەمرۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ لە سەرانسەری وڵاتدا خولەکێک بێدەنگی بەیادی قوربانیان و بریندارانی هێرشەکەی ڕۆژی هەینیی ستۆکهۆڵم ڕادەگیرێ.

جێی باسە هەر ڕۆژی هەینی کەسێک تەمەن ٣٩ ساڵ، کەسە خەڵکی ئوزپاکستانە و گومانی ئەنجامدانی هێرشەکەی لێ دەکرێت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا. لە ئێستاشدا ئەو گومان لێکراوە پارێزەری بۆ دەستنیشان کراوە، یوهان ئێریکسۆن پارێزەری ئە گومانلێکراوە تەمەن ٣٩ ساڵەیەوە دەڵێت.

      بێگومان ئەمە کەیسێکی تایبەتە، بەڵام زۆر گرنگە کە مرۆڤ لە چوارچێوە یاساو ڕێسادا کار بکات، وەک هەمیشە کراوە. بۆ نمون من بیر لە وڵاتی نەرویج دەکەمەوە لە کاتی هێرشەکەی برەیڤیکدا، کە مرۆڤ نیشانی بدات پرسە دیموکراتییەکان دەپارێزرێت و ئەم کەیسانە بەشێوەیەکی دروست و یاسای بەڕێوەدەچن. لەو ڕووەشەوە من هەموو هەوڵێکی خۆم دەدە.

 لە پشووی ئەم هەفتەشدا پۆلیس کەسێکی دیکەی دەستگیر کە گومانی هاوکاری کردنی ئەو کەسە تەمەن ٣٩ ساڵەی لێ دەکریت.

جێی باسە لە هێرشە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکەدا لەشاری ستۆکهۆڵم کە گومانی هێرشی تیرۆریستی لێ دەکرێت چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و  ١٥ کەس بریندار بوون. ناسنامەی ئەو چوارکەسە پشووی یەم هەفتە ئاشکرا بوون، کە پێک هاتبوون لە دوو هاوڵاتی سویدی، هاوڵاتییەکی بەلجیکی و هاوڵاتییەکی بەریتانی. لە ئێستاشدا لە کۆی ئە ١٥ بریندارە نۆ کەسیان لە ژێر چاودێر پزیشکدا ماونەتەوە، و ژیانی دوو کەسیان مەترسی لەسەرە.

ڕۆژی یەکشەممە بەهەزاران کەس لەژێر ناوی خۆپیشاندانی خۆشەویستی بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی کردەوە هێرشەکەی ڕۆژی هەینیی ڕابوردوو، لە گۆڕەپانی سێرگێلس تۆری کۆبوونەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".