Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە سەرانسەری وڵاتدا خولەکێک بێدەنگی بەیادی قوربانیان ڕاگیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 april kl 12.59
"بکوژێک ناتوانێت هێز و توانامان لێ داگیر بکات"
(1:34 min)
.
وێنە: Anders Wiklund/TT

ئەمرۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ لە سەرانسەری وڵاتدا خولەکێک بێدەنگی بەیادی قوربانیان و بریندارانی هێرشەکەی ڕۆژی هەینیی ستۆکهۆڵم ڕاگیرا.

جێی باسە کە هاوڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا، ئیدی لەسەر کار بوو، لەسەر ڕێگا یان لە ماڵەوە خولەکێک بێدەنگیان بەیادی قوربانیان و بریندارانی هێرشەکەی ڕۆژی هەینیی ستۆکهۆڵم، ڕاگرت. ڕێوڕەسمی ئەو یادەش بە فەرمی لە دەرەوەی بینای شارەوانی  بە ئامدەبوونی هەریەکە لە بنەماڵەی پادشای سوید، سەرۆکوەزیرانی سوید، چەندین وەزیر،  کەسایەتی سیاسی و پۆلیس و هاوڵاتیان بڕێوەچوو.

 لە پاش خولەکی ڕێزلێنان بۆ قوربانیانی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی، سەرۆک وەزیرانی سوید سێتفان لوێڤێن وتارێکی پێشکەش کرد و وتی.

     من دڵنیام ئێمە پێکەوە ئەمە ڕووداوە تێدەپەڕێنین. ئەو هێز و توانا و چۆنێتی بڕیاردانمان لەکاتی هەستیارەکاندا و کە سوید لەم ڕۆژانەدا نیشانیداوە، هەرگیز بکوژێک ناتوانی لێمانی زەوت بکای. یەکگرتوویمان هەمیشە بەهێز دەبێت بەراورد بەو وزەی کە دەیەوێت لێکمان بترازێنێت. کۆمەڵگەی ئێمە هەرگیز سەرکوتنابێت . دیموکراتی ئێمە بەسەر تووندڕەواندا سەرکەوتوو دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".