Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

" ئەو کەسەی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکەی لێخوڕییەوە لای ئێمەیە"

تازه‌ کرایه‌وه‌ måndag 10 april kl 14.29
بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 april kl 13.18
" هەتاوەکو ئێستا ٦٠٠ لێپرسینەوە ئەنجام دراوە"
(2:28 min)
.
وێنە: Jessica Gow/TT

دان ئێلیاسۆن بەرپرسی گشتی پۆلیس ڕایگەین کە هیچ شتێکی نوێیان لەبەردەستا نییە کە ڕایگەیەنێت. تەنها ئەو نەبێت کە دوو کەس بەگومانی تاوانی تیرۆریستی دەستگیر کراون و هەست بە دڵنیای دەکەین کە ئەو کەسەی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکەی لێخوڕیوە لای ئەوانە.

کەمێک بەر لە ئێستا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پۆلیس، پۆلیسی ئاسایشی سوید و پۆلیسی نەتەوەی سویدیان بەست و چەندین ڕوونکردنەوەیان لەسەر پرۆسەی لێکۆڵینەوەی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی خستە ڕوو.

دان ئێلیاسۆن بەرپرسی گشتی پۆلیس وتی.

     من لە ڕوانگەی لێکۆڵینەوە تەکنییەکییەکان، لێپرسینەوە و خودی گومانلێکراوەکە دەتوانم ئەوە بڵێم کە ئێمە کەسی مەبەستمان لەلاتیە.

 ئاندێرش تورنبێری بەرپرسی پۆلیسی ئاسایشی سوید ڕایگەیاند کە ئەوان کەرەستەی تایبەتیان بە چاودێریکردنی خستۆتە ئاراوە، بەتایبەت لە ڕووی ڕێگەگرتن لە هێرشی دیکە. بەتایبەت گرووپە توندڕەوەکانی دیکە.

         ئێمە چاودێری چالاکی گرووپەکانی دیکە لە کۆمەڵگەدا دەکەن، بۆ نمونە ئەوانەی خۆیان بە دەسەڵاتی سپی دەناسێنن. مەبەستمان ئەوەی کە چەند گرووپێک تووڕەو بێزار بوون و دەیانەوێت هەڵوێست بگرنە بەر. ئەوەش ئەرکی ئێمەیە چاودێری بکەن بۆ ئەوەی هێرشی دیکە بەهەر مەبەستێک بێت ڕوو نەدات.

ماتس لوێڤین بەرپرسی پۆلیسی نەتەوەی سوید (NOA) ڕایگەیاند کە ئەوان لە ڕووی هێزەوە هیچ گۆڕانکارییەکیان ئەنجام نەداوە، هێزەکانیان لە هەمان ئاستدا دەبێت. هەروەها لوێڤین وتی کە پۆلیسی ئاسایشی سوید کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەرکی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیان ڕادەستی ئەوان کردووە. لە دەرێژەی وتەکانیدا لوێڤین وتی کە لێکۆڵینەوەکان نزیکەی ساڵێکی پێ دەچێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".