Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بڕیاردرا ڕەحمەت عەکیلۆڤ تا کاتی دادگایکردنی لە زینداندا بمێنێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 11 april kl 11.45
"ئاستی گومانەکان لەسەر ئەخمەت ئەکیلۆڤ بەرزە"
(2:23 min)
.
وێنە: Jonas Ekströmer/TT.

دادگای سەرتایی ستۆکهۆڵم کەمێک بەر لە ئێستا بڕیاریدا کە گومانلێکراوی هێرشە کەی ستۆکهۆڵم، ڕەحمەت عەکیلۆڤ تا کاتی دادگایکردنی لە زینداندا بمێنێتەوە.

کەمێک بەر لە ئێستا داوکاری گشتی بڕیاری هێشتنەوەی  گومانلێکراوی ڕەحمەت عەکیلۆڤی تەمەن ٣٩ ساڵدا هەتاوەکو کاتی دادگاییکردنی لە زنینداندا  بمێنێتەوە. ئەو پیاوە بەڕەچەڵەک خەڵکی ئوزبەکستانە و گومانی هێرشەکەی درۆتنینگگاتانی لەسەرە. دادوەر لە دادگای ستۆکهۆڵم مالولی بلوم ڕایگەیاند.

     دادگا لە پاش هەڵسەنگاند گەشۆتەو ئەو دەرئەنجامە کەڕەحمەت عەکیلۆڤ بەگومانی تاوانی تیرۆریستی لە ستۆکهۆڵم لە ٧-٤-٢٠١٧ بووە،  کەئاستی گومانەکان لەسەرڕەحمەت عەکیلۆڤ لە پلەیەکی بەرزدایە، لەو ڕوانگەوە مەترسی خۆشاردنەوە یان لە ناوبردنی بەڵگە هەیە کە ئەگەر بێت وڕەحمەت عەکیلۆڤ ئازدبێت لە ئارادایە، لەبەر ئەوە دادگا بڕیاریدا کە کە گومانلێکراوی هێرشەکەی ستۆکهۆڵـم،ڕەحمەت عەکیلۆڤی تا کاتی دادگایکردنی لە زینداندا بمێنێتەوە.

بڕیارە یەکەم دادگای ڕۆژی ١١ مانگی پێنج ئەنجام بدرێت.

جێی باسە کەڕەحمەت عەکیلۆڤ ئەمڕۆ خۆی دانی بەوەدا ناوە کە تاوانی تیرۆریستی ئەنجامداوە لە پشت هێرشەکەی درۆتنگگان بووە لە ستۆکهۆڵم. لەو هێرشەدا کە هەتاوکو ئێستا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و بەگومانی هێرشی تیرۆریستی لە لەلایەن پۆلیسەوە قەڵەم دەدرێت، چوار کەس کوژران و ١٥ کەسی دیکە بریندار بوون.

لە دادگاییەکی ئەمڕۆدا ڕەحمەت عەکیلۆڤ ئاماژەی بە هۆکاری هەێرشەکە نەکردووە.  ئەمڕۆ داواکاری گشتی ڕایگەیاند کە ئاستی گومانەکان لەسەر ڕەحمەت عەکیلۆڤ لە پلەیەکی بەرزدایە و گومانی تاوانی تیرۆریستیی لەسەرە کە بە مردنی خەڵک شکاوەتەوە. جێی باس ڕێژەیەکی زۆر پۆلیس لە دادگایی سەرەتایی ستۆکهۆڵم جێگیر کراون.

 دوێنی ئەو گومانلێکراوە داوای گۆڕینی پارێزەرەکەی کرد بوو. پارێزەرکەی ئێستا کە یوهان ئێریکسسۆنە، ڕایگەیاند بوو کە گومانلێکراوەکە پارێزەرێکی دەوێت کە موسوڵمان بێت. بەڵام دادگا داوای گومانلێکراوەکەی ڕەت کردەووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".