Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سۆسیالدیموکراتەکان کۆتاییان بە گۆنگرەکەیان هێنا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 12 april kl 09.06
"بڕیاری قەدەغە کردنی فێرگە ئازادە دینییەکانمان دا"
(4:08 min)
.
وێنە: تارا توانا

پارتی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید کۆتاییان بە ٣٩ هەمین کۆنگرەیان هێنا. لە گۆنگرەکەدا چەندین پێشنیازیان پەسەند کرد، بۆنمونە بڕیاریان لەسەر داهاتووی فێرگە ئازادە دینییەکان دا.

هەروەها پارتی سۆسیال دیموکراتەکان لە کۆنگرەکەیاندا بڕیاریاندا کە دەرکردنی قازانج لە بوارەکانی خوێندن، خزمەتگوزاری تەندرووستی پێویستی بە یاسایەکە کە ڕێگری لێ بکات.  بێجگە ئەوە سۆسیالدیموکرتەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاستی بێکار و گەشتن بەو بەڵێنانەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا بە هاوڵاتیانیاندا بوو، چەند بڕیارێکی دیکەیان دا، بۆ نمونە بۆ ئەوەی نزمترین ئاستی بێکارییان لە هەموو ئەورووپادا هەبێت سۆسیا دیموکراتەکان دەیانەوێت بایەخێکی زۆر بە دامەزراندن لە کەرتە حکومییەکاندا بدەن.  هەروەها پارتەکە سەبارەت بە سیاسەتی کۆچ بڕیاریدا،  هەمان سیاسەتی کۆچ پیڕەو بکات کە لە یەکێتی ئەورووپا پەیڕەوە دەکرێت، بەبێ جیاوازی.

هاوکات دەیەوێت  ١٠٠٠٠٠ پۆلیس هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٤ دابمەزرێنێت.  سەبارەت بە بڕیاری نوێی پارتی سۆسیالدیموکراتەکان تایبەت بە فێرگە ئازادە دینییەکان لە گۆنگرەکەیاندا، تارا توانا، ئەندامی ئەنجوومەی هەرێمی ستۆکهۆڵم لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات، باس لەو گۆڕانکاریانە دەکات کە لە گۆنگرەکەیاندە بڕیار لەسەر دراوە دەڵێت.

       زۆرینەی نوێنەرانی ئەنجوومەنی هەرێمەکان پشتگیریان لە قەدەغەکردن و سنووردار کردنی فێرگە ئازادە دیینییەکان کرد. لەو ڕووەشەوە ئەم پێشنیازە نەچووە دەنگدانەوە. چونکە پارتەکەی نەیدەتوانی ڕێژەی دەنگی پێویست بەرامبەر ئەو ئەندامانەی کە پشتگیریان لە قەدەغەکردنی فێرگە ئازادە ئاینییەکان دەکرد کۆبکەتەوە.

 لە درێژەی وتەکانیدا تارا توانا باسی لەوش کرد کە ئەم بڕیارە ئەوانە ناگرێتەوە کە ئێستا بوونیان هەیە و دامەزراون. بەڵام ئەگەر بێت ئەو قوتابخانانە یاساکانی پەروەردە پێشێل بکەن ئەوا مۆڵەتیان لێ دەسێندرێتەوە و دادەخرێن. هاوکات لە داهاتوودا مۆڵەت بە دەمەزراندنی فێرگە ئازادە دینییەکان نادرێت.

 جێی باسە ئەمڕۆ سۆسیالدیموکراتەکان کۆتایان بە ٣٩ هەمین گۆنگرەیان هێنا و لە گۆنگرەکەیاندا ١٩٨٥ پێشنیازیان پەسەندکردووە. بۆ نمونە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکردنی تووندوتیژی پیاوان بەرامبەر ژنان. هەروەها هەڵوشاندنەوەی یاسا  EBO-systemet کە تایبەتە بەپەنابەرانی بێ ئیقامە، سەربارەت بەوەی کە ئازادن لە کوێ بژین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".