Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاشناکانی ڕەحمەت عەقیلۆڤ دەڵێن چەندین کێشەی هەبووە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 12 april kl 09.58
" تەنها ناوهێنانی زیندانێک لە وڵاتەکەی خۆمان بۆ عەقیلۆڤ بەسە"
(3:04 min)
Rakhmat Akilov
Rakhmat Akilov.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت چاوی بە چەندین ناسراو و هاوڕیی گومانلێکراوی هێرشەکەی ستۆکهۆڵم ڕەحمەت عوقیلۆڤ کەوتووە. هەندێکیان باس لەوە دەکەن کە بیرو بڕوای تووندڕەوی و کێشەی کۆمەڵایەتی لە کەسایەتی ئەودا ڕەنگی دابووەوە.

یەکێک لە ناسراوەکانی ڕەحمەت عەقیلۆڤ فەرەشادە، جێی باسە فەرشاد ناوێکی خوازراوە، و  باسی ڕەحمەت عەقیلۆڤ کردووە کە ئەو لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و کەسێکی تاجاکستانی ڕووگرژی دانیشتووی شاری سامارکاندی پایتەختی ئوزباکستان بووە. جێی باسە زۆر شت دەربارەی ئەو گومانلێکراوە هەتاوەکو ڕۆژی ئەینی و هێرشەکەی ستۆکهۆڵم نەزاندراوە.

ڕەحمەت عەقیلۆڤ بە ناوێکی دیکە لە کۆتای ساڵی ٢٠١٤ دا داوای مافی پەنابەری لە سوید دەکات. دەزگای کۆچی بڕوا بە ڕەحمەت عەقیلۆڤ ناکات و لە مانی شەشی ساڵی ٢٠١٦ دا داخوازینامەکەی عەقیلۆڤ ڕەت دەکاتەوە و ئیقامەی پێ نادات.

ئاشناکانی ڕەحمەت عەقیلۆڤ باس لەوە دەکەن کە ساڵی ٢٠١٦ ئیدی کەسایەتی عەقیلۆڤ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەلای خراپ بووندا دەڕوات. بۆ نمونە لەو بازنانەدا دەردەکەوت کە تاوانکاری و ماددە هۆشبەرەکان تیدا بەربڵا بوون.

فەرشاد بە بەشێ هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید دەلێت کە عەقیلۆڤ دیندارێکی بەتوانا نەبوو، بەڵام پشتگیری لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش (IS) کردووە. هەروەها لایەنگری ئیسلامی تووندڕەو بوو.

ئەم وتانەی فەرشاد لەگەڵ لێکۆڵینەوەکەی ئێکۆدا یەکدەگرێتەوە. ئێکۆت توانیویەتی پەڕەی تایبەتی ئەو گومانلێکراوە کە پەیوەندی بە گرووپێکی ڕووسییەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ئاشكرا بکات کە پەیوەندیان بە گرووپە چەکدار ئیسلامییەکانەوە هەیە.

جێی باسە فەرشاد هەرگیز لە ڕەحمەت عەقیلۆڤی نەبیست بوو کە هەستێت بە ئەنجامدانی هێرش لە سویددا.  فەرشاد زۆر لە عەقیلۆڤ تووڕەیە و  بەتووندی کردەووەکەی ڕەحمەت عەقیلۆڤ مەحکووم دەکات. هاوکات باس لەوش دەکات کە ڕەحمەت عەقیلۆڤ هێرشی کردۆتەسەر کەسانی بێتاوان کە هیچ زیانێکیان بە ئەو نەگەیاندووە، و دەڵێت ئەگەر  چاوم بە ڕەحمەت بکەوتایە پێم دەگووت، ئادەی بزانم لەم کارەت چیت دەستکەوت. بێگومان وەڵامی نەدەدامەوە.

 فەرشاد درێژەی بەو وتەکانی داو و ئاماژەی بە یەک حاڵت کرد دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕەحمەت بکات، ئەویش باسکردی زیندانێکە لە وڵاتەی ئاوان کە ئەگەر عوقیلۆڤی بۆ بنێرنەوە و دەڵێت.

   ئێمە لە کاراکالپاکستان زیندانێکمان هەیە بەناوی جەزلیک. کەم کەس بە زیندووی لە و زیندانە دێتە دەرەوە.

 

لەکۆتادا گوێمان لە فەرشاد بوو کە ناوێکی خوازراوە و پەیامنێری بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئاندێر هێدفۆرش باسەکەی فەرشاد دەگێڕێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".