Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مامانەکە لە دادگادا دۆڕاندی

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 12 april kl 11.37
دەبێت ٦٠٦٠٠٠ کرۆن خەرجی دادگا بدات
(3:03 min)
،.
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

ئەمڕۆ دۆسەی ئێلینۆر گریمارک، ئەو مامانەی کە بە هۆی بیروباوەڕی ئاینیی مەسیحییەوە ئامادە نەبوو منداڵ لەبار ببات یەکلا بووەوە. لە دادگای کار  (Arbetsdomstolen)دا ئێلینۆر بەرامبەر هەرێمی یۆنشوێپێنگ شکستی هێنا.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لە ڕوانگەی شکستهێنانی لە دادگادا ئێلینۆر گریمارک دەبێت خەرجی دادگایییەکە بەگشتی دەکەوێتە ئەستۆ، واتە خەرجی هەرێمی یۆنشوێپینگیش دەگرێتەوە کە دەکاتە ٦٠٦٠٠٠ کرۆن.

 ئێلینۆر گریمارک پێشووتر بە بەشی هەوڵەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاندووە کە ئەم بڕیارە چاوەڕوانکراو بووە. پێشووتر گریمارک هەر بە ئێکۆتی ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر هاتوو لە دادگای کاردا شکستی خوارد ئەوا ئاماددەیە دۆسییەکە بەرێتە دادگای ئەورووپا (Europadomstolen)، بەڵام لە ئێستادا یەکلا نەبووەتەوە کە گریمارک ئەم هەنگاوە دەنێت یان نا.

بەرپرسی کارمەندانی هەرێمی یۆنشوێپینگ سەبارەت بە ڕیاری دادگا  بەئێکۆتی وتووە کە ئەوان زۆر خۆشحاڵن بەو دەرئەنجامەو هەر چاوەڕوانی ئەوەشیان کردووە. لەبەر ئەوەی ئەوان دڵنیا بوون کە ئەوان هەڵاواردن و جیاکاریی ئەنجام نەداوە. 

گریمارک ساڵی 2014 وەک مامان لە یۆنشۆپینگ دامەزرا، بەڵام زۆری نەبرد گریمارک سکاڵای لە نوێنەرایەتی دژ بە جیاکاری (Diskrimineringsombudsmannen) تۆمار کرد. سکاڵاکەش تایبەت بوو بەوەی کە گوایا بەهۆی بیروباوەڕە دینییەکەیەوە لەلایەن کارمەندان و بەرپرسانەوە تووشی هەڵاواردن و جیاکاریی هاتووە، کاتێک کە گریمارک ئامادە نەبووە منداڵ لەبار بەرێت و کەرەستەی بەرگرتن لە منداڵبوون وەک حەبی مەنعی بۆ ژنان نە نووسیوە، کارەکەی وەک مامان لێ سەندراوەتەوە.

پێشووتر لە دادگای بەراییدا بەرپرسانی هەرێمی یۆنشۆپینگ و نوێنەرایەتی دژ بە جیاکاری جەختیان لەوە کردەوە کە جیاکاری دژ بەو مامانە، واتە ئێلینۆر گریمارک ئەنجام نەدراوە، بەڵام ئێلینۆر گریمارک ئەو دۆسییەیە بۆ دادگای کار (Arbetsdomstolen) نارد هەتاوەکو دیسانەوە هەڵدەسەنگێنرێتەوە. ئەمڕۆش لە دادگای کاردا ئێلینۆر گریمارک بەرامبەری هەرێمی یۆنشوێپینگ شکستی هێناو دەبێت خەرجی تواوی دادگاییەکە بدات.

 کێک لە ڕێکخراوە بەهێزەکانی دادوەری لە ئاستی جیهان هەیە، کە کار بۆ پێشخستنی پرسە مەسیحییەکان دەکات و بە ڕێکخراوی دژە منداڵ لەباربردن ناسراوە، ڕێکخراوەکە ئەمەریکییە و بە ناوی

 ( Alliance Defending Freedom) هاوپەیمانیی بەرگری لە ئازادی کە بودجەی ساڵانەیان 350 ملیۆن کرۆنە. سەبارەت بە دابین کردنی ئابوور  ئێکۆت پێشووتر ئاشکری کردبوویە، ئەم ڕێکخراوە خەرجییەکانی لە ئەستۆ گرتووە، هەروەها ئێلینۆر گریمارک لەگەڵ هاوسەرەکەیدا فۆندێکیان کردۆتەوە و کەسانی تایبەت پارەیان بۆ ناردوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".