Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
بودجەی بەهار.

حکوومەت بودجەی بەهاری پێشکەش کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 18 april kl 09.40
"مۆدێلی ئابووریی سویدی بەردەوام لە گەشەدایە"
(2:24 min)
budget
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

پارەی زیاتر بۆ پۆلیس، هێزی بەرگریی و فێرگای گەڕەکە پەڕاوێزەکان بەشێکن لە پێشنیازی حکوومەت بۆ بودجەی بەهار کە ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆ دەدرێتە پەرلەمان.

ئەم بەیانییە وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئەندەرشۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بودجەی بەهاری ئەمساڵ 2017ی پێشکەش کرد کە ئەمڕۆ سەعات 12 لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

حکوومەت لە پێشنیازەکانی ئەمڕۆیدا:

-        تەرخانکردنی 700 ملیۆن کرۆن بۆ دەستگەکانی پۆلیس

-        500 ملیۆن کرۆن بۆ هێزی بەرگریی

-        500 ملیۆن کرۆن بۆ بواری منداڵبوون

-        500 ملیۆن کرۆن بۆ پرسی ژینگە و بەتایبەت بۆ نەهێشتنی بەکارهێنانی فوسیل وەک سووتەمەنی.

-        پارەی زیاتر بۆ فێرگای ئەو گەڕەکانی کە کێشە و کەموکورتییان زۆرە.

-        پارەی زیاتر بۆ بواری تەندروستیی دەروونی منداڵ و مێردمنداڵان.

-        کەمکردنەوەی باج لەسەر مووچەی خانەنشینان.

ئابووریی نەتەوەیی

حکوومەت لە پێشکەشکردنی بودجەی بەهارەیدا ئاماژەی بەوە دا گەشەی ئابووریی نەتەوەیی سوید بۆ ئەمساڵ لەسەدا 2.6 دەبێت، ساڵی داهاتوو 2.1 و دواتر ساڵی 2019 کەمدەبێتەوە بۆ 2.0.

هەروەها حکوومەت پێشبینیی دەکات کە کاسەی دەوڵەت لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 15 ملیارد کرۆنی زیاد بێت.

بێکاری

وەزیریی دارایی دەڵیت بێکاریی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و بەردەوام کەم دەکات، چاوەڕێدەکرێت لە ماوەی ئەمساڵدا ئاستی بێکاری لەسەدا 6.6 بێت، ساڵی داهاتوو دەبێتە 6.4 و ساڵی دواتر 6.3.

جێی باسە حکوومەت پێشبینیی دەکات کە کاسەی دەوڵەت لە ماوەی ئەم سێ سالەی داهاتوودا پڕ بێت و لێی زیاد بێت، بەشێوەیەک کە ئابووریی نەتەوەیی لەسەدا 0.3 ی زیادە هەبێت، ساڵی داهاتوو 0.6 و ساڵی دواتر 1.4 . وەزیری دارایی ماگدەڵینا ئەندەرشۆن دەڵێت مۆدێلی ئابووریی سویدیی لە سەرکەوتن بەردەوامە.

بودجەی بەهار

 لە بودجەی بەهاردا حکوومەت هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ئابووریی چەند ساڵی داهاتووی وڵات دەکات، هەروەها پێشبینییەکانی بۆ خەرجییەکانی دەوڵەت بۆ چەند ساڵی داهاتوو دەخاتە ڕوو.

هەروەها پێشنیاز بۆ سیاسەتی ئابووری وڵات بۆ جەند ساڵی داهاتوو دەکات. پێشنیازەکە هەموو ساڵێک لە 15ی ئەپریلدا  پێشکەش دەکرێت و هەمان ڕۆژ پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکات. دواتر لە مانگی شەش واتا مانگی جونی پەرلەمان بڕیاریی کۆتایی لەسەر بودجە دەدات. 

ئینجا لە مانگی سێپتەمبەردا کە بودجەی پاییز پێشکەش دەکرێت ئەو کات وردەکاریی بودجەی ساڵی داهاتوو تایبەت بە داهاتی دەوڵەت و بودجەی تەرخانکراو بۆ پرسە جیاکان دیاریی دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".