Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بودجەی بەهار لە چەند لایەکەوە ڕەخنەی لێ گیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 18 april kl 14.46
"حکوومەت زیاد لە پێویست گەشبینە"
(2:27 min)
.
ئولف کریستەرسۆن، وتەبێژی پرسی ئابووریی پارتی مۆدێراتەکان وێنە: Jonas Ekströmer/TT

هەموو پارتەکانی بەرەی ڕاست و بەرێوەبەری گشتیی بارودۆخی بازاڕ ڕەخنە لە بودجەی بەهاری حکوومەت دەگرن.

حکوومەت ئەمڕۆ بودجەی بەهاری بۆ ساڵی 2017 پێشکەش کرد کە تێیدا پێشنیاز کراوە پارەی زیاتر بۆ نموونە بۆ پۆلیس و هیزی بەرگری تەرخان بکرێت. بەڵام ئەم بودجەیەی حکوومەت پێسنیازی کرد لە چەند لایەکەوە ڕەخنەی لێ گیراوە.

ڕەخنەگران دەڵێن حکوومەت پارەیەکی یەکجار زۆر بۆ گۆڕانکاریی تەرخان دەکات. ئوربان هانسۆن بروسویتز بەرپرسی گشتیی ئینستیتیوتی بارودۆخی بازاڕ بۆ ناوەندی هەواڵگریی (TT) دەڵێت لە بودجەی بەهاردا تەنها دەبێت پێشنیازی گۆرانکاری بۆ ئەو پرسانە تێدا بکرێت کە چاوەڕوانکراو نین. 

ئەو دەڵێت تەرخانکردنی پارەی زیاتر بۆ پۆلیس لەبەرئەوەی کارەکانیان زیاد دەکات جێی پرسیار نییە بەڵام بۆ نموونە پرسی فێرگاکان، ژینگە و تەندروستی جێی پرسیارن کە حکوومەت ئێستا دەیەوێت پارەی زیاتریان بۆ تەرخان بکات، ئوربان دەڵێت حکوومەت دەبوا کەموکورتیەکانی ئەو بوارانە لە بودجەی پاییزی ڕابوردوودا بەرز بکاتەوە و پێشنیازی گۆڕانکارییان تێدا بکات، نەک ئێستا.

جێی باسە هەموو پارتەکانی بەرەی ڕاست دژ بە بودجەی پێشنیازکراوەی حکوومەتن و دەڵێن حکوومەت زیاد لە پێویست گەشبینانە لە بارودۆخەکە دەڕوانێت و کێشي کۆمەڵایەتییەکان بەهەند ناگرێت، ئولف کریستەرسۆن لە پارتی مۆدێراتەکانەوە دەڵێت هەڵسەنگاندنەکانی حکوومەت بۆ ئابووری وڵات هەڵەیە.

 ئەو دەڵیت ئەوە زیرەکیی و سیاسەتی حکوومەت نییە کە گەشەی بە ئابووری وڵات داوە بەڵکە ئەوەیە کە بازاڕی ئابووری پێستر کەمبرەو بوو (lågkonjunktur) بەڵام ئێستا هەڵاوسانی ئابووریمان هەیە.

گەر بێت و تووشی قەیرانێکی دیکە بێین ئەوا کاسەی دەوڵەت تووشی کەمهێنییەکی گەورە دێت، هەربۆیە پێویست بە پاشەکەوتکردنێکی زۆر باش هەیە.

هەرچی لیبرالەکانە هەر لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن و ڕاست دەڵێن حکوومەت چاوی لە ئاستی کێشەی هاوگونجی واتا گونجاندنی پەنابەران و بیانییان لەگەڵ کۆمەڵگەی سویدیدا داخستووە و مەترسیی پێکهاتنی گروپێکی دیکەی هەژار لە کۆمەڵگەدا دروست بێت.

هەروەها چەند سەندیکایەک لەوانە سەندیکای (SACO) و (Unionen) ڕەخنە لە پێشنیازی حکوومەت دەگرن کە داوا دەکات باجی دەوڵەت لەسەر مووچەی مامناوەند و بەرز واتا ئەوانەی کە مووچەیان لە مانگێکدا لەسەرو 38 هەزار کرۆنەوەیە زیاد بکرێت. ڕەخنەگران دەڵێن ئەم پێشنیازە دەرئەنجامی خراپی دەبێت.

پاشخانی ئەم هەواڵە و هەندێک لە پێشنیازەکانی بودجەی بەهار لە لینکی هاوپێج بدۆزەرەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".