Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕاپۆرتێکی نوێی پیسا لە باری تەندروستی لاوانی کۆڵیوەتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 19 april kl 11.14
لە سەدا ١٨ی لاوان تووشی گێچەڵ بوونەتەوە
(4:36 min)
.
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

دەزگای کاروباری فێرگەکانی سوید (Skolverket)ڕاپۆرتێکی نوێی دەربارەی تەندرووستی گەنجانی پۆلی نۆی سوید پێشکەش کرد.

نزیکەی ١٨ لەسەدی بەشداربووانی لێکۆڵینەوەکەی پیسا، کە لێهاتوویی و نومرەکانی خوێندکارانی چەندین وڵات بەراورد دەکات، رایانگەیاندووە کە چەندنین جار لە مانگدا تووشی گێچەڵ بوونەتەوە. بەڵام ٨٣ لەسەدی خوێندکارەکان وەڵامیان داوەتەوە کە هەرگیز تووشی هەڕەشە نەبوونەتەوە. جیاوازییەکی وا لە نێوان وەڵامی کچان و کوڕاندا بەدی ناکرێ، بەڵام بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕۆلی هەبووە لە وەڵامەکاندا.

جێی ئاماژەیە لەم ڕاپۆرتەدا کە ڕۆژی چوارشەممە پێشکەش کرا نزیکەی ٥٠ فێرگە بەشدار بوون.

بەشێکی تر لەپرسیارەکانی لێکۆڵینەوەکە دەربارەی نیگەرانی و دڵەخورپەیە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا. لەسەدا ٤٠ی خوێندکارە سویدییەکان لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی خوێندندا تووشی شڵەژان دەبن. لە سەدا ٦٠ی بەشداربووانیش ڕایانگەیاندووە سەرەڕای ئەوەی کە ئامادەکاریی باشیان بۆ تاقیکردنەوەکان کردووە بەڵام هەر تووشی نیگەرانی و ترس بوونەتەوە.

گولستان کاڤاک وەک ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتیی کار دەکات و تا ئیستا لە نزیکەی ٤ فێرگای جیا کرای کردووە. ئەو دەڵی بە دەرئەنجامی ڕاپۆرتەکە سەرسوڕماو نەبووم، لە ڕاستیدا چاوەڕی بووم زیاتر لەو ڕێژەیە گێچەڵیان پێ بفرۆشرێت. گولستان کاڤاک پێی وایە ئەو خویندکارە سویدییانەی کە باری ئابووریان باشە و کەمکێشەن، زیاتر تووشی دڵە ڕاوکێ دەبن چوونکە دەیانەوێت بەو پلەی خوێندنە بگەن کە دایک و باوکیان بۆیان دیاری کردوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".