Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمیسیۆنی فێرگاکان ڕاپۆرتی خۆی دایە دەستی حوکوومەت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 april kl 09.38
کۆمیسیۆنەکە پێشنیاز دەکات فێرگاکان دەوڵەتیی بکرێن
(2:12 min)
.
وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

کۆمیسیۆنی فێرگاکان ئەمڕۆ پێشنیازی خۆی لە بارەی فێرگاکانی سوید دایە دەستی حوکوومەت. کۆمیسیۆنەکە دەیەوێت گۆڕانکاریی لە هەڵبژاردنی فێرگە ئازادەکاندا بکات و فێرگاکان دەوڵەتیی بکرێن.

کۆمیسیۆنی فێرگاکان (Skolkommissionen)  ساڵی ٢٠١٥ دامەزرا و لە لایەن حوکوومەتەوە ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پێشنیازەکانیانەوە دەرئەنجامی زانیاریی لە فێرگاکان بەرز بکەنەوە، کڤالیتەی دەرسەکان باشتر بکرێن و یەکسانی فێرگاکان زیاتر بکرێن. لەو ڕاپۆرتەی کە ئەمڕۆ درایە دەستی حوکوومەت هەروەها پێشنیاز کراوە سیستەمی سەرە لاببرێت. دایک و باوکان هەموو دەبێ فێرگا بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێرن بەڵام لە کۆتاییدا بە تیروپشک (Lottning) فێرگا بۆ خوێندکاران دیاریی بکرێت.

 سەرۆکی کۆمیسیۆنی فێرگاکان یان ئێریک گوستاڤسۆن دەڵێ سویدییەکان لە زۆر بواردا هەڵبژاردن دەکەن، بۆیە دەتوانن فێرگاش هەڵبژێرن و نابێ چاوەڕوانیی ئەوەیان هەبێ منداڵەکانیان لە نزیکترین فێرگا دەست بە خوێندن بکەن.

 کۆمیسیۆنەکە هەروەها بۆ بەهێزکردنی فێرگاکان پێشنیاز دەکات دەزگایەکی ناوچەیی تایبەت بە فێرگاکان دامەزرێت و بە پشتگیریی دەوڵەت و هاوکاریی لە نێوان فێرگاکان خۆیاندا بەڕیوەبچێت.

هەروەها پێویستە هەوڵ بۆ لەناوبردنی جوداسازیی نەژادیی لە نێوان فێرگەکاندا بدرێت. ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردن بۆ فێرگاکان، دایک و باوکان و خوێندکاران پشتگیرییی بکرێن و زانیاریی پێویستیان بدرێتێ.

گوستاڤ فریدولینی وەزیری پەروەردە دەڵێت پێشنیازەکانی کۆمیسیۆنەکە ڕوون و ئاشکران، کۆمەڵەپێشنیازێکن بۆ بەهێزکردن و یەکسان کردنی فێرگاکانی سوید. دەبێ دەوڵەت بەرپرسیارەتی زیاتر هەڵگرێت لە دابەشکردنی سامان بەسەر فێرگاکاندا. نابێ لە کاتی ساماندابەشکردنەکەدا جیاوازیی لە نێوان شارەوانی و فێرگاکاند بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".