Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

”ئەمانەوێت هاوکاریی خێزانە کوردەکان بکەین بەرلەوەی ماڵوێران بن”

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 april kl 12.58
"شەفافییەت وا دەکات خەڵکی متمانەمان پێ بکەن"
(5:31 min)
.
سۆران محێدین، بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی کورددیا، کامپی عەربەت وێنە: وێنە: لە فەیسبووکی سۆران محێدین وەرگیراوە

ڕێکخراوی کورددیا لە سویدەوە کۆمەک بۆ ئاوارە، کەمئەندام و منداڵانی بێسەرپەرشتی کوردستان کۆدەکاتەوە.

ڕێکخراوی کورددیا ساڵی 2014 بۆ پرۆژەی مرۆیی، پەروەردەیی و کلتوری دامەزراوە، بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم  ڕێکخراوە بۆ کۆمەکی ئاوارە و بەتایبەت منداڵان، لە کاتی پەلاماردانی شەنگاڵ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش، هاتۆتە ئارا. 

ئامانج سەرەکی ئەم ڕێکخراوە لە کۆکردنەوەی کۆمەک و ناردنی بۆ کوردستان بۆ بەرگرتنە لە پەرتەوازەبوونی خێزانەکان و بەرگرتن لەوەی کە ناچار بن وڵات جێبهێڵن کە هەندێک خێزان بەو هۆیەوە تووشی نەهامەتی و مەترسیی خنکان دێن. سۆران محێدین بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی (کورددیا) دەڵێت، ئەو هەروەها وەڵامی پرسیارەکانەی بەشی کوردیی رادیۆی سوید دەداتەوە کە بۆ نموونە:

 بۆچی خەڵکی متمانەیان بەم ڕێکخراوە هەیە و کۆمەکی بۆ دەنێرن؟

ئەو کۆمەکەی کۆدەکرێتەوە چۆن دەگاتە دەستی کەس و لایەنی مەبەست؟

کێن ئەوانەی لە کوردستانەوە داوای کۆمەک لەم ڕێکخراو دەکەن؟

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".