Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆر لە پزیشکان کارەکانیان بە هۆی سترێس دەگۆڕن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 april kl 10.00
پیزیشکی منداڵان پەروین شەڵماشی لەمێژساڵە کارەکەی کەم کردووەتەوە
(3:12 min)
.
پزیشکی منداڵان پەروین شەڵماشی وێنە: Claudio Bresciani/TT

بارودۆخی پزیشکەکان لە بنکەی تەندرووستییەکان نالەبارە و زۆریان بە هۆی سترێس کارەکانیان دەگۆڕن. ئەمە لە بەرنامەیەکی هاوبەشی کالیبەر لە پێ ئێت و پێ چوار ئیۆستەریۆتلاند دەرکەوتووە.

 لەو لێکۆڵینەوەی کە لە بەرنامەکەدا ئەنجام داروە ٩٠٠ پزیشکی تایبەت وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە. هیچ کات سوید وەکو ئێستا پزیشکی زۆری نەبووە، سەرەڕای ئەمە بنکەکانی تەندرووستی پیزشکیان کەمە. نیوەی بەشداربووانی لێکۆڵینەوەکە وەڵامیان داوەتەوە کە تەواووەخت کار ناکەن و لەو ٩٠٠ کەسە ١٦٠ کەسیان بە هۆی فشار و سترێسی سەر کار نەخۆش نووسراون. جێگر سەرۆکی یەکێتی پیزیشکانی سوید ئوڤە ئاندەرشۆن لەم ڕیژەیە سەری سوڕماوە

و دەڵێت ئەمە زەنگێکی خەتەرە.

پەروین شەڵماشی دوکتوری منداڵانە و ئەویش ساڵانێکە بەهۆی سترێس و فشاری کار و بۆ ئەوەی فریای مندالەکەی بکەوێت کارکەی کەم کردووەتەوە.

دەگەڕێنەوە سەر لێکۆڵینەوەکەی بەرنامەی کالیبەر و پێ چوار ئیۆستێریۆتلاند. لە ئاکامی ئامارگیرییەکەدا هەروەها دەرکەوتووە کە ٢٦٠ لەو ٩٠٠ پیزیشکەی کە لە توێژینەوەکەدا بەشدار بوون، بە هۆی سترێس کاریان گۆڕیوە و هەر هەمان ڕێژەش بیریان لە گۆڕینی کارەکەیان کردوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".