Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سیاسەتمەدارانی سوید و هەڵبژاردنی فەڕانسە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 april kl 10.42
میانڕەوێک و ڕاستڕەوێک پێشەنگی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارین
(1:47 min)
Emmanuel Macron och Marine Le Pen.
Emmanuel Macron och Marine Le Pen. وێنە: JOEL SAGET

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤالستریۆم پیرۆزبایی خۆی بەرامبەر بە سەرکەوتنی ئێمانۆێل ماکرۆنی میانڕەو بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکەی فەڕانسە دەربڕی و نووسی ”حوکوومەت بڕوای بە هاوکارییەکی دیموکرات، یەکێتییەکی بەهێزی ئەورووپا، بازرگانی ئازاد و کراوە و کۆمەڵگایەکی تۆلێرانتە.”

جیی ئاماژەیە وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە مارین لۆپەن، نوێنەری حزبی ڕاستی توندڕەو و ئێمانۆێل ماکرۆن، نوێنەری حزبی چەپی میانەڕەو پێشەنگی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارین.

سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید یمی ئۆکەسۆن لە نێوان ئەم دوو کاندیدانە مارین لۆپەن هەڵەدەبژێرێت چوونکە لەگەڵ ئەودا هەندێک خالی هاوبەشیان هەیە و دەڵێت

ـ ئەگەرچی بارودۆخی سوید و فەڕانسە لەیەک جیاوازە بەڵام خاڵ و ڕەخنەی هاوبەشمان لەبارەی شەپۆلی بەرفراوانی کۆچبەرانە.

بەڵام سەرۆکی پارتی لیبەراڵەکان یان بیۆرکلوند خۆشحاڵە بە پێشکەوتنی میانڕەوەکان.

هەروەها سەرۆکی پارتی  ناوەند ئانی لیۆڤ خۆشحەڵی خۆی بە هۆی سەرکەوتنی ماکرۆن دەربڕی و وتی

ـ فەڕانسە نیشان دەدات کە ڕیگایەکی دیکەش هەیە، ڕێگایەک بە دوور لە ڕەگەزپەرەستیی. نیشان دەدات کە دەکڕیت ئەوروپایەکی لیبەراڵتر هەبێت. هیوادارم کە فەڕانسەییەکان لە خوڵی دووەمدا پشتی ماکرۆن بگرن، ئەگینا ئەلتەرناتیڤەکەی تر فەڕانسە و ئەوروپاش وێران دەکات.

جێی باسە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی فەڕانسە حەوتی مای بەڕێوە دەچێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".