Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی ژینگە گەرەکیەتی سیاسەتێکی پەنابەریی نەرمتر بگرێتە بەر

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 april kl 09.27
ئیقامەی هەمیشەیی بۆ ئەوانەی دەخوێنن
(2:27 min)
ماریا فێرم، کلاسی خوێندنی زمانی سویدی
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

پارتی ژینگە لە پێشنیارێکدا دەیەوێ خوازیارانی مافی پەنابەریی لە سوێد کە هاوکات دەرس دەخوێنن یان کارێکیان هەیە و بژێوی خۆیان دابین دەکەن، مافی مانەوەی هەمیشەیی وەرگرن.

هاوینی ٢٠١٦ پەرلەمانی سوید بڕیارێکی دەرکرد کە  تا ساڵی ٢٠١٩ کاری پێدەکرێ، ئەم بڕیارە سیاسەتێکی سنوورداری لە بارەی پەنابەرانەوە گرتبووە خۆ. بە پێی ئەو سیاسەتە خوازیارانی پەنابەری مافی مانەوەی کاتییان پێدەدرێ، تەنها ئەوانەی پێویستیان بە پارێزگاریکردن هەیە یا دەتوانن بژێوی خۆیان دابین کەن مافی پەنابەریی هەمیشەیی وەردەگرن.

بەم دواییانە یاساکان هەموار کراون و تەنانەت منداڵانی بەتەنیاهاتووش مافی مانەوەی هەمیشەیی وەردەگرن بۆ ئەوەی بتوانن دەرسەکانیان بخوێنن و لە بازاری کاردا شوێنی خۆیان بکەنەوە. ئێستا سەرانی پارتی ژینگە هەنگاوێکی دیکەش دێنە پێش، مەبەستیش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی بە دوای مافی مانەوە دان لە خوێندن دانەبڕێن و کارێک نەکەن کە لە ئاست پسپۆری و توانایی ئەواندا نەبێت، تەنانەت بە گوێرەی ئەو پێشنیارە ئەوانەی لە زانکۆکان و خوێندنگە باڵاکانیش دەخوینن مافی مانەوەی هەمیشەییان پێدەدرێ.

ئەم پێشنیارە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە کەسێکی دیکە بێجگە لە خاوەنکار بەشێک یان هەموو مووچەی مانگانەیان پێدەدا، لە ئێستادا ئەو کەسانە مافی مانەوەی هەمیشەییان پێنادرێ.

لە یەکێک لە پێشنیارەکاندا هاتووە "لە کردەوەدا ئەمە بە واتای پاداشتێکە بۆ ئەو کەسانەی لە  رێستورانی خواردنی خێرا کار دەکەن بەڵام ناتوانن فێری زمانی سوێدی ببن".

ماریا فێرم کە وتەبێژی بواری سیاسەتی پەنابەران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی ژینگەیە زانیارییەکانی رادیۆی سوێد پشتراست دەکاتەوە کە دەستەی بەڕێوەبەریی ئەم پارتییە دەیەوێ یاساکانی پەنابەری بە مەبەستی ئاسانکاری لە جێگیربوون و دامەزراندندا بگۆڕێت:

"ئێمە دەبینین کە خەڵک ریسک دەکا بۆ ئەوەی یەکەمین کار کە دەستی دەکەوێ، وەریبگرێ بە مەبەستی گەیشتن بەو دڵنیایی و ئارامییەی مافی مانەوەی هەمیشەیی لە گەڵ خۆی دەیهێنێ، لە جیاتی ئەوەی بەڵگەنامەکانی خوێندنی بەراورد بکات یان درێژە بە خویندن بدات و بەم شێوەیە بتوانێت بێتە نێو کۆمەڵگا."

 جێی سەرنجە مەبەست لەو پێشنیارە ئەوەیە کە کار و خوێندن وەک یەک تەماشا بکرێن کاتێک مافی پەنابەرێتی دەدرێت، بەو واتایە کە خوازیارانی مافی پەنابەری لە رێگەی خوێندن و پسپۆرییەکانیانەوە بتوانن لە کۆمەڵگەی سویددا شوێنی خۆیان بکەنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".