Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

٥٠ کەس بە تاوانی منداڵبازیی دەستگیر کران

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 april kl 10.25
"گومانی تاوانی زیاتر دەکەین"
(1:35 min)
.
وێنە: Bertil Ericson/TT

بە پێی هەندێک زانیاریی نزیکەی ٥٠ کەس بە هۆی دەستدرێژیی جنسی بەرامبەر بە منداڵان لە سەراسەری وڵاتدا دەستبەسەر کراون.

پۆلیس لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا هەڵیکوتایە سەر ئەو کەسانەی کە گومانیان لێ دەکرێت وێنەی منداڵان بڵاو دەکەنەوە، واتە ئەو کەسانەی کە منداڵبازن (Pedofiler) باس لە دەستدرێژیی جنسییە بۆسەر منداڵان. مەبەست لەم هەڵمەتەی پۆلیسیش بەرگرتنە لە بڵاو بوونەوەی ئەم وێنە و دۆکومێنتانە. ئەمە بە وتەی هەواڵنێری بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت، کارینا ههۆلمبەری لە یۆتێبۆری، بەشێکی زۆری دەستگیرکراوان لە لایەن پۆلیسی ڕۆژئاوای وڵات دەستگیر کراون.

 ئاندەرش ئالکڤیست پسپۆڕی تاوانەکان لەسەر ئینتەرنێت، لە پۆلیسی نەتەوەیی سوید (NOA)دەڵێت پێش لە جیژنی کریسمەس بۆ ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە دەستبەکار بووین.

ـ بە داخەوە وەک هەمیشە گومانی تاوانی زیاتر دەکەین و دەشزانین لەمەش زیاتر دەبێت.

جێی سەرنجە پۆلیس پێشتریش هەڵیکوتاوەتە سەر جێگای ٧ کەسی تر کە گومانی دەسترێژییان لێ دەکرێت. ئاندەرش ئالکڤیست لە کۆتاییدا دەڵیت گەر هاتباو کۆمپانیا تەلەفۆنی و کۆمپیوتەرییەکان زانیاریی زیاتریان داباینێ، کەسانی زیاتریشمان دەستگیر دەکرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".