Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سێ کەس بە تاوانی دەستدرێژی حوکم دران

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 april kl 14.27
دەستدرێژییەکەیان ڕاستەوخۆ لە فەیسبووک پەخش کردەوە
(1:34 min)
Genrebild på våldtäkt och facebooks logotyp
وێنە: Emelie Rosén/Sveriges Radio, Janerik Henriksson/TT

ئەو سێ کەسەی ماوەیەک لەمەوپێش لە شاری ئوپسالا دەستدرێژییان کردە سەر کچێک و ڕاستەوخۆ لە گروپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەخشیان کردەوە ئەمڕۆ لە دادگا حوکم دران.

یەکێ لەو سێ کەسە حوکمدراوانە کوڕێکی ١٨ ساڵانەیە و ساڵێک زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. کەسەکەی دووەم ٢١ ساڵی تەمەنە و ساڵێک و چوار مانگ حوکم دراوە و سێهەم کەسیش کە تەمەنی ٢٤ ساڵە، شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

دوو کوڕە گەنجەکان، واتە ١٨ و ٢١ ساڵەکە بە تاوانی دەستدرێژیی حوکم دران بەڵام کوڕە ٢٤ ساڵەکە بە هۆی ئەوەی فیلمی لە تاوانەکە گرتووە و پەخشی کردووەتەوە بە تاوانی هاوکاریی و بوختانی قورس حوکم دراوە.

دادوەری دۆزەکە نیلس پۆلبرانت دەڵێت

ـ هەرچەندە هەرسێ کوڕەکان دەڵێن بە ڕەزایەتی کچەکە خۆی ئەو کارەمان کردووە، بەڵام کچە ٣٠ ساڵەکە لە دۆخێکی وەهادا نەبووە بەرگریی لە خۆی بکات. هەر بۆیە هەرسێیان لەبەر ئەم تاوانە حوکم دراون.

جێگەی باسە مانگی ژانویەی ئەمساڵ دوای ئەوەی زیاتر لە ١٠٠ کەس دەستدرێژییەکەیان ڕاستەوەخۆ لە فەیسبووک دیت، پۆلیسیان ئاگادر کردەوە. بە وتەی  شایەتحاڵەکان، کچەکەی کە دەسترێژی لێ دەکرا تەواوی کات بێهۆش و بێ جووڵە بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".