Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە دژی شێرپەنجەی منداڵان دەرمانی زێدەتر پێویستە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 26 april kl 09.26
زۆربەی توێژینەوەکان لەسەر گەورەساڵانە
(1:58 min)
.
وێنە: Christine Olsson/TT

بۆ ڕێگرتن لە شیرپەنجەی منداڵان پێویستە دەرمانی زێدەتر بەرهەم بهێنرێت. ئەم چەند ساڵەی دوایی زۆر دەرمانیی تازە لە دژی شێرپەنجە کەوتووەتە بازاڕ، بەڵام تەنها بۆ گەورەساڵانە. ئەمە لە ڕاپۆرتێکی نوێی (Barncancerfonden) خەزێنەی تایبەت بە شێرپەنجەی منداڵان دەرکەوتووە.

لەسەر شیرپەنجەی منداڵان توێژینەوەی کەم دەکرێت، ئەمە بە وتەی بەرپرسی توێژینەوە  شەرشتین سۆلێنبرانت لە (Barncancerfonden).

ناوبراو لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵیت شێرپەنجە یەکێک لە هۆکارە هەرە باوەکانی مردنە لە نێوان منداڵانی تەمەن یەک ساڵ تا ١٤ ساڵ و دەرمانەکان ئەو سودەیان نییە.

ئەم چەند ساڵەی دوایی دەرمانی زۆر بە دژی شێرپەنجەی خوێن، پێست و پرۆستات دروست کراوە و بەم هۆیەش ژیانی نەخۆشەکان درێژتر بوەتەوە. بەڵام پێشکەوتنەکان سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵان لە جێی خۆی چەقیوە و ناجوڵێ. هەرچەندە زیاتر لە ٨٠ لە سەدی تووشبوان چارەسەر دەکرێن، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک لەم ١٥ ساڵەی دواییدا ڕوی نەداوە.

بەراورد بە گەورەساڵان منداڵان کەمتر تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەمەش یەکێکی تر لەو هۆکارەکانەیە کە توێژینەوەی کەمتر لەسەر شێرپەنجەی منداڵان دەکرێت. بەڵام پێویستە ئەمە گۆڕانی بەسەردا بێت وفشار بۆ کۆمپانیاکانی دەرمانسازیی بهێنرێت تا بیر لە منداڵانیش بکەنەوە. ئەمە بە وتەی شەرشتین سۆلێنبرانت لە (Barncancerfonden).

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".