Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەزگای کۆچ جەخت دەخاتە سەر بڕیاردانی کەیسەکان

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 26 april kl 12.32
لە بەرنامەدایە ئەمساڵ هەموویان تەواو بن
(1:10 min)
.
وێنە: Marcus Ericsson/TT

زۆربەی ئەو کەسانەی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ داوای مافی پەنابەرییان کردووە وەڵامی داخوازینامەکەیان وەرگرتووە، بەڵام بەشێکیان هێشتاش بێ وەڵامن. هەر بۆیە ئامانجی دەزگای کۆچ ئەوەیە ئەمساڵ وەڵامی هەمووان بداتەوە، واتە بڕیار لەسەر ئەو ٩٥ هەزار کەیسە بدات کە ماونەتەوە.

بە وتەی جێگری بەرپرسی گشتیی دەزگای کۆچ میکایل ڕیبەنڤیک زۆربەی ئەو دۆسیانەی کە ماونەتەوە، کەیسی ئاڵۆزن و کاتی زیاتر لەوە دەخایەنن کە چاوەڕوان دەکرا. بەڵام دانراوە کە ئەمساڵ وەڵامی هەموو ئەمانەش بدرێتەوە.

ڕێژەی ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەریی لە سوید دەکەن فەرقێکی وای نەکردووە. ئەمە لە دوایین لێکۆڵینەوەکانی دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket) دەردەکەوێت.

 بە هۆی ئەو هاوکارییەی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیەدا هەیە و هەروەها بە هۆی ئەو کۆنترۆلە توندەی لە سەر سنوورەکانی سوید هەیە، ڕێژەی هاتنی کۆچبەران بەراورد بە ساڵی پار کەمی کردووە. مەگەر بێت و هاوکارییەکەی تورکیە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا تێک بچێت، ئەگینا لەوە ناچێت ئەم ڕێژە چیتر زیاد بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".