Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

منداڵانی کەمتەمەنی پەناخواز بە مەبەستی جنسیی بەکار دەهێنرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 27 april kl 09.35
منداڵانی پەناخواز بە مەبەستی جیاوازکەلکیان لێوەردەگیرێ
(2:04 min)
منداڵانی بێ سەرپەرست
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

منداڵێکی بێ سەرپەرشتی بە تەنیاهاتوو لە لایەن چەند کەسێکەوە بردراوە بۆ لای مشتەرییەکانیان لە مالمۆ و لەوێ لە بری پارە لەشی خۆی فرۆشتووە.

 سەنتەری توانا خزمەتگوزارییە جنسیەکان (Kompetenscentrum sexuella tjänster) لە مالمۆ چەندین زانیاری بەدەست گەیشتووە کە پەناخوازانی کەمتەمەن بە مەبەستی چێژوەرگرتنی جنسی بەکارهینراون. لیسا گرێن ڕێکخەر دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لەو سەنتەرە دەڵێ: "ترسم لەوە هەیە ئەوە شتێک بێ زیاتر و زیاترتووشی ببین، ئیمە هەوڵ دەدەین کە پێشگیری لە پەرەگرتنی ئەو دیاردەیە بکەین بەڵام دەبینین پەرە دەستینێ، بە تایبەت لە نێو ئەو کوڕانەدا کە پەراوێز خراون و لە دۆخێکی خراپ دان. مەرج نیە تەنیا بە مەبەستی کەلکوەرگرتنی جنسی بێ، دەکرێ شێوەکانی دیکەی خراپ کەلک لێوەرگرتن بێ."

لە حوکمی دادگای کارگێڕی دا (Förvaltningsrätt) لەبارەی بەزۆری خستنە ژێرچاودێری کۆمەڵایەتیی ئەو کوڕەدا هاتووە، کە ئەو منداڵە بێ سەرپەرشتە لە پاییزی رابردووەوە حاڵی باش نەبووە، لە مانگی ژانوییە دا چووە بۆ مالمۆ تا لەشی خۆی بفرۆشێ لە بری هێندێک پارە و بتوانێ هاوکاری بنەماڵەکەی لە ئەفغانستان بکا، هەروەها دەڵێ بە خەڵکانێک ناسێنراوە کە ئەوانیش بە نۆبەی خۆیان بردوویانە بۆ چەند شوێنێکی جیاواز لە مالمۆ بە مەبەستی لەشفرۆشی.

پۆلیس ئاگادارکردنەوەیەکی بە دەست گەیشتبوو کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکرێ، بەڵام ئەو کوڕە نەیویستبوو لە لێکۆڵینەوەکەدا بەشداری بکا، لیسا گرین دەڵێ ئەوە رووداوێکی دەگمەن نیە.

ــ ئەو ئاماژانەی بە دەست ئێمە دەگەن زیاتر باس لەو منداڵانە دەکەن کە لە رێگەی هاتنیان بۆ سوێد کەلکی خراپیان لێ وەرگیراوە و ئەو دیاردەیە لێرەش هەر درێژە دەکێشێ. زۆرجار منداڵێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی دەبەنە دەرێ و دوایەش بە مەبەستی لەشفرۆشی بۆ زۆر جیگەی دیکەی ببەن.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی رابردووەوە پێنج راپۆرت لە بارەی بازرگانی کردنی بە مرۆڤەوە دراوە بە پۆلیسی هەرێمی باشوور کە باس لە کەلک وەرگرتنی جنسی دەکەن، هیج یەک لەو کەیسانە تا ئێستا یەکلا نەکراونەتەوە، شتێک کە بۆ لیسا گرێن جێی سەرسوڕمان نیە.

ــ  ئەوەی لەبارەی بازارگانی کردن بە مرۆڤەوە دەتوانین بیڵیین ئەوەیە کە سیستیمی دادوەریی سوید لە ئاست چاوەروانیەکان دا نیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".