Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ دەرکردنی پەناخوازان ئاسانکاریی زیاتر دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 27 april kl 13.36
پۆلیس دەتوانێ زۆر بەکار بهێنێت
(1:24 min)
.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

حوکوومەت دەیهەوێ بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی وەڵامی ڕەد و دەرکردنیان لە لایەن دەزگای کۆچەوە بۆ دەرچووە ئاسانکاریی بۆ پۆلیس بکات.

لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنیدا دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری داد مۆرگان یوهانسۆن و وەزیری ناوخۆی سوید ئاندەرش ئیگەمان ڕایانگەیاند کە حوکوومەت مایەی زیاتر بۆ پرۆسەی گەڕاندنەوەی پەناخوازان دادەنێت.

ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی وەڵامی ڕەد و دەرکردنی داخوازینامەی پەناخوازییەکەیان وەرگرتووە سوید بەجێبهێڵن. بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش پۆلیس دەتوانێ بێ ئەوەی شک و گومانێک هەبێت سەردانی شوێنی کارە جیاکان بکات و پەنجەمۆری کارمەندەکان وەرگرێت. ئەمڕۆ تەنها لە کاتی شک و گوماندا پۆلیس سەردانی شوێنی کارەکان دەکات، بەڵما حوکوومەت دەیەوێت ئەمە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت.

بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی دەزگای کۆچ بۆ ئەم سێ ساڵەی دوایی، نزیکەی ٣٣ هەزار کەس خۆیان لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەدزنەوە و بە شاراوە دەژین. هەر بۆیە حوکوومەت دەیەوێت بۆ دۆزینەوەی ئەم کەسانە بواری زیاتر بۆ دەزگای پۆلیس و پۆلیسی ئاسایش سەپۆ بڕەخسێنێت. بەو واتایە کە پۆلیس و پۆلیسی ئاسایش دەتوانن بۆ ناردنەوەی پەناخوازە شاراوەکان زۆر بەکار بهێنن و دەست بەسەر پاسپۆرتی خەڵکدا بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".