Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە پێی حوکمی دادگا دەبێ حکومەت قەرەبووی رۆمەکان بکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 28 april kl 11.58
رۆم بوون شتێکی سەیر نیە
(2:17 min)
حوکمی قەرەبووکردنەوەی رۆمەکان پەسند کرا
دادگای پێداچوونەوە وێنە: Claudio Bresciani/TT

ئەوڕۆ  دادگای پێداچوونەوە Svea hovrätts  لە بارەی ئەو دۆسیەوە کە بە دۆسیەی تۆمارکردنی رۆمەکان ناسراوە حوکمی دا و بە پێی ئەو حوکمە  یازدە کەس لەو  دۆسیەدا بەرامبەر حکومەت وێستاوبوون، هەر کەس بە بری ٣٠٠٠٠ کرۆن قەرەبوو دەکرێنەوە.

   لەوانە دە دانەیان رۆمن و یەکێکیشیان لە گەڵ کەسێک هاوسەرگیری کردبوو کە بە رەچەڵەک رۆمە. بە گوێرەی بڕیاری دادگا هیج یەک لەو کەسانەی لە دۆسیەکەدان پێشتر بە هیج تاوانێک تاوانبار نەکراون.

دادگای پێداچوونەوە پێی وایە کە ئەو کەسانە تەنیا بەهۆی رەچەڵەکیانەوە لە لای پۆلیس تۆمار کراون، بۆیە ئەو قەرەبوویەی کە دادگای ستۆکهۆڵم حوکمی لەسەردابوو ، بریارێکی گونجاوە.

لە سەر یەک نزیکەی ٤٠٠٠ کەس لە لیستی ئەو ناوانەدان کە پۆلیسی سکۆنە لە ژێر سەردێری  Kringresanderegistretناوەکانی تۆمار کردوون.

ئادەم شۆپە Adam Szoppe یەکێک لەو یازدە کەسەی کە شکایەتیی کردبوو دەڵێ: دەتوانم بێمەوە ماڵی و بە منداڵەکانم بڵێم یاساکانی سوێد کار دەکەن، تەنانەت بۆ ئێمەی رۆمیش ، دەبینن کە هەڵاوێردە کردن کارێکی باش نیە یان ناوی خەڵک تۆمار بکرێ لە بەر ئەوەی رەچەڵەکێکی دیکەیان هەیە.

ئەوە خۆشحاڵیەکی گەورەیە بتوانم بە منداڵەکان بڵێم کە سەردەمانێک ناومان تۆمار کرابوو بەڵام دەرکەوت کە کردەوەیەکی نایاسایی بوو، خۆشحاڵم کە نەوەکانی ئێمە بزانن رۆم بوون شتێکی سەیر نیە .

 دادگای ستۆکهۆڵم کە پێشتر لە بارەی قەرەبووکردنەوەی لایەنیکی ئەو دۆسیەوە حوکمی دابوو ، پێی وابوو هەرێمی تایبەتیی رۆمەکان بە شێوەیەکی جیدی بەزێنراوە. رۆمەکان لەمێژە لەگەڵ ئەو کێشەیە دەست و پەنجە نەرم دەکەن، کە لە لایەن پۆلیس و دەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیەوە ناویان تۆمار دەکرێ.

دادگای ستۆکهۆڵم پیی وابووە کە ناو تۆمارکردنەکان هەستی ترس ، دڵەراوکێ و بەکەم گرتنی لە نێو رۆمەکان دا بڵاو کردۆتەوە. بەو پێیە بریاری دابوو هەریەک لەو یازدە کەسە کە ناویان تۆمار کراوە بە بڕی ٣٠٠٠٠ کرۆن قەرەبوو بکرینەوە.

بەڵام حکومەت دۆسیەکەی ئاوا نەدەبینی و ساڵی ٢٠١٦ لە رێگەی پشکنەری باڵای دادوەریی دەوڵەتیەوە justitiekanslern (JK)  شکایەتیی لە بریارەکەی دادگای ستۆکهۆڵم کردبوو. حکومەت پێی وابوو کە هەڵەیەک رووی داوە بەڵام ئەو قەرەبووکردنەوەکەی پێ زۆر بوو، داوای کەم کردنەوە یان بە یەکجاری لابردنی کردبوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".