Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەرفەتی کاری هاوینە بۆ لاوان

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 28 april kl 15.31
کاری هاوینە بۆ لاوان
(0:59 min)
کۆمۆنەکان بەڵینی کاری زیاتر دەدەن
دوو لاو لە کاتی کاری هاوینەدا وێنە: Christine Olsson/TT

بە پێی زانیاریەکانی دامەزراوەی کۆمۆن و هەرێمەکانی سوێد ئەوساڵ نزیک بە زۆرینەی کۆمەنەکان کاری هاوینە بۆ لاوەکان دابین دەکەن.

 بە پێی راپرسیەک کە دامەزراوەی کۆمۆن و هەرێمەکانی سوێد  SKL پارساڵ ئامادەی کردبوو تەنیا دوو دانە لەو کۆمۆنانەی کە وڵامیان دابۆوە  دەرفەتی کاریان بۆ لاوەکان نەرەخساندبوو.ساڵی رابردوو لە سەریەک نزیکەی ٩٠٠٠٠ لاوی تەمەن ١٥ تا ١٩ ساڵ کاری هاوینیان لە پارکەکان، باخچەی ساوایان و خەڵوەتگەکانی پیری و تەنانەت هێندێکیان لە کەرتی تایبەتیی دا  دەسکەوت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی توور هاتلێڤۆڵ Tor Hatlevoll ئابووریناسی بواری بازاڕی کار لە کۆمون و هەرێمەکانی سوێد ئەو لاوانەی کە کاری هاوینی دەکەن زۆر ئاسانتر دەتوانن بێنە بازاڕی کارەوە، ئەوساڵ رێژەی ئەو لاوانە دەگاتە ١٠٠٠٠٠ کەس.

ئەو لە درێژەی قسەکانی دا دەڵێ کار کردن بۆ لاوەکان سەرەرای ئەوەی کە باشە هاوکات سەرقاڵکردنیانە بۆ ئەوەی تووشی  شتی دیکە نەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".