Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دۆسیەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان ناگەنە دادگا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 maj kl 09.01
بازرگانیکردن بە مرۆڤ
(0:59 min)
.
وێنە: HENRIK MONTGOMERY / TT

زۆربەی ئەو دۆسیانەی کە پەیوەندیان بە بازرگانیکردنی منداڵانەوە هەیە بەر لەوەی کە لێکۆڵینەوەی تەواویان لەسەر بکرێ دادەخرێن. ئەوە بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە سەر ٦٨ راپۆرت ئەنجام دراوە کە بۆ پۆلیس رەوانە کراون. لە نێو ئەو راپۆرتانەدا تەنیا یەک دانەیان گەیشتۆتە دادگا.

ئەم پشکنینە  لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی ستۆکهۆڵم  لە ساڵی ٢٠١٥ و نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦لە سەر دۆسیەی ئەو منداڵانە کراوە کە  خوار ١٨ ساڵن. تەنیا نزیک بە نیوەی راپۆرتەکان لێکۆڵینەوەی بەراییان لەسەر  کراوە و لە ١٧ دانە لەو لێکۆڵینەوانەدا قوربانیەکە لێپرسینەوەی لێ نەکراوە.

بە گوێرەی وتەکانی مێرتا یۆهانسۆن مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی ئۆرۆبرۆ لە بواری یاساناسیی دا تەنانەت بەشێک لەو دۆسیانە لێکٶلینەوەی بەراییشیان لەبارەوە نەکراوە، مێرتا پیی وایە کەمایەسیی لە جێبەجێکردنی یاسا دا هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی مامەڵە کردن لەگەل بازرگانیکردن بە مرۆڤ وەک تاوانێک ئاستەم بکا.

لەو راپۆرتانەدا باس لە کرین و فرۆشتنی مرۆڤ بە مەبەستی جنسی، بێگاری و تەنانەت بازرگانیکردن بە مەبەستی سواڵ کردنیش کراوە، ئەوە بێجگە لە چەند دۆسیەیەکی تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە مەبەستی شەڕکردن.

جێگەی باسە نزیکەی %٦٦ ی ئەوانەی لە راپۆرتەکاندا ناویان هاتووە منداڵانی بەتەنیاهاتووی بێسەرپەرشتن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".