Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

رۆژی جیهانیی کرێکاران چەندین رووداوی بەخۆیەوە بینی

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 maj kl 10.42
رۆژی کرێکاران
(2:20 min)
.
وێنە: Emil Langvad/TT

  سەرۆکوەزیران، ستێفان لوێڤێن لە رۆژی جیهانیی کرێکاران دا چەندین پێشنیازی پێشکەش کرد. هەروەها لە وانگەی ئەو پەنابەرانەی کە داخوازینامەی پەنابەرییەکەیان ڕەتکراوەتەوە باسی لەوە کرد کە دەبێت ڕەچاوی یاسا بکەن و وڵات بەجێ بهێڵن.

هاوکات باسی لەوەش کرد کە ئەوانەش کە مافی مانەوەیان پێدراوە وەک خەڵکی تر هەمان ماف و ئەرکیان هەیە.

ئاسایش، خۆشبژێوی و داهاتوو بەشێک بوون لەو تەوەرانەی کە سەرۆک وەزیران لە وتاری رۆژی کرێکاران دا لە شارەکانی مالموێ و لاندسکرونا پێداگری لەسەر کردنەوە.

ستێفان لوێڤێن نیگەرانیی و توڕەیی خۆی لە ئاست تاوانکاریی پێشاندا و باسی لەوەکرد کە کۆمەڵگە زۆر لەو گروپە تاوانکاریانە بەهێزترە، بۆ مەبەستی چەسپاندنی ئاسایش و کەمکردنەوەی تاوان پێشنیاری سۆسیالدێموکراتەکانی خستە روو کە دەیانهەوێ دادگای ئێشکگر  (jourdomstol)  و  ١٠٠٠٠ کەس لە نێو دامەزراوەی پۆلیس دا دابمەزرێنن، هەر لەو پەیوەندیەدا باسی لە هێرشە تیرۆریستیەکەی ستۆکهۆڵم کرد کە ٥ قوربانی لێکەوتەوە:

"ئیمە یادی قوربانیەکان بەرز رادەگرین، و لەگەڵ بریندارەکان هاوسۆزی دەکەین و هەرگیز ئەو رووداوە لەبیر ناکەین."

لۆێڤێن بەشێکی زۆری قسەکانیشی بۆ خۆشبژێوی (välfärd) تەرخان کرد، کە خەڵک بچێتە سەرکار، ئارامی و دڵنیایی بۆ قوتابخانەکان دابین بکرێ و گرینگی بە باخچەی ساوایان و هاوکات تەندروستی بەساڵاچوان بدرێ.

سیاسەتیی پەنابەریی تەوەرێکی دیکە لە قسەکانی  سەرۆکوەزیران بوو، لەو پەیوەندیەدا رایگەیاند کە ئەو کەسانەی کە مافی مانەوەیان لە سوێد دانیە دەبێ بە زووترین کات وڵاتەکە بەجێ بهێڵن و ئەوانەش کە مافی مانەوەیان پێدراوە وەک خەڵکی ترهەمان ماف و ئەرکیان هەیە، دەبێ زمان فێر ببن و بچنە بازاڕی کارەوە و دووبارە هاوکاری ئەو کۆمەڵگەیە بکەنەوە.

جێگەی سەرنجە کە لە شاری  مالموێ  سەرۆکوەزیران لۆێڤێن ناچار بوو وتارەکەی ببڕێ کاتیک چەند ژنێک بە مێگافۆن نارەزایەتیی خۆیان لە ئاست دانەمەزراندنی کچێک دەربری کە کۆمپانیای فرۆکەوانیی (SAS) داوای لێکردبوو لەچکەکەی فڕێ بدا و ئەویش ولامی نەدابوونەوە.

ئەو لە کۆتایی قسەکانی دا وتی : کە داهاتووی کۆمەڵگە جیاواتر دەبێ لەوەی کە ئێستا هەیە، بەڵام ئەوە پێشتر بڕیارنەدراوە کە چۆن بێ، بەدەست ئێمەیە کە  فۆرمی پێ بدەین، ئەتۆش هێزت هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ بی و بیگۆری.

لە لایەکی دیکەوە لە رۆژی کرێکاران دا شەقامەکانی شاری فاڵۆن پڕ بوون لە پۆلیس وسەدان کەس لەوانەش کە نارەزایەتیی خۆیان بەرامبەر خۆپێشاندانی ساڵانەی بزووتنەوەی نازیستی (NMR) دەردەبڕی، لەسەریەک شەش خۆپێشاندان دژی رێپێوانی ساڵانەی بزووتنەوەی ناوبراو بەڕێوەچوو کە ئەوساڵ نزیکەی ٥٠٠ نازیستیان لە دەوری خۆیان کۆکردبۆوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".