Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاگر لە گەورەترین مزگەوتی شیعەکانی سوێد بەردرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 maj kl 13.37
سووتانی مزگەوتی شیعەکان
(1:09 min)
.
وێنە: Anders Wiklund/TT

رۆژی یەکشەممە مزگەوتی شیعەکانی سوێد لە گەڕەکی یەرفێللەی باکووری ستۆکهۆڵم ئاگری تێبەربوو. تا هێزەکانی فریا کەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بەشیکی زۆری مزگەوتەکە زەرەری مادیی بەرکەوتبوو.

 پۆلیس کەسێکی بە گومانی دەست هەبوون لەو رووداوەدا دەستگیر کردووە. ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بە ئاگرکردنەوە بەمەبەستی کوشتن لە قەڵەم دەدرێت.

پۆلیسی ستۆکهۆڵم رایگەیاند کە لێکۆلینەوەکان دەستی پێکردووە، بەڵام  ئامادە نەبوون لەبارەی ئەو گومانلێکراوەوە هیچ زانیارییەک بە دەستەوە بدەن و رایانگەیاند کە چاوەروانی لێکۆڵینەوە تێکنیکیەکان دەکەن و هەموو توانای خۆیان خستۆتە کار بۆ ئەوەی بە ئەنجام بگەن.

عەقیل سەهیری وتەبێژی مزگەوتەکەش رایگەیاند کە رووداوەکە کاری زۆری کردۆتە سەر ئەندامەکانیان و نزیکەی سی لە سەدی مزگەوتەکەش سووتاوە. هەروەها رایگەیاند کە دوای ئەو رووداوە هەوڵیانداوە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامەکانیان بگرن و هاوکات هاوکاری پۆلیس و هێزەکانی فریاکەوتنیش بکەن. بە گوێرەی قسەکانی سەهیری لێکۆڵینەوەکان لە ئاستی چاوەروانیەکاندا دەچنە پێش.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".