Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنترۆڵکردنی ناسنامە لەلایەن کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە لادەبرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 maj kl 16.32
هاتنی پەنابەر لە %٨٠ کەمیکردووە
(1:46 min)
.
وێنە: Emil Langvad/TT

بڕیارە کۆنترۆڵکردنی ناسنامە لەسەر سنوورەکانی نێوان وڵاتی سوید و دانیمارک ئیدی ئەنجام نەدرێت. حکومەت بڕیاریداوە کە کاتی کۆنترۆڵی ناسنامە لەسەر سنوورەکان درێژ نەکاتەوە.

لە هەمان کاتدا کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوام دەبێت و تووند دەکرێتەوە، بۆ نمونە لەسەر ڕێگەو بانەکان، فرۆکەخانەکان و لەلایەن گومرگەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاندەێرش ئیگێمان  وەزیری ناوخۆ رایگەیاند کە حکومەتی سوید کۆنترۆڵکردنی ناسنامە لە نێوان سنووری سوێد و دانمارک لەسەر شەمەندەفەر، ئۆتۆبووس و کەشتی گواستنەوە لادەبات. هەروها وەزیری ناوخۆی سوید ئاندێرش ئیگێمان  باسی لەوەش کرد کە لە پاش هێنانە ئارای کۆنترۆڵکردنی ناسنامەوە، هاتنی پەنابەر لە %٨٠ کەمی کردووە. 

ئەو کۆنترۆڵەی کە ئێستا هەیە هەتاوەکو چوار مانگی پێنج بەردەوام دەبێت. جێی باسە لە پاش هاتنی شەپۆلێکی زۆری پەنابەران لە پایزی ساڵی ٢٠١٥ دا حکومەتی سوید لە مانگی یەکی  ساڵی ٢٠١٦ دا بریاری دا کە کۆنترۆڵی سنوورەکانی نێوان سوید و دانمارک ئەنجام بدات و کۆنترۆلی ناسنامەی ئەو کەسانە بکا کە لە سنوورەکە دەپەڕنەوە. حکومەت ئەو چاودێری کردنەی بە رێگەچارەیەکی پێویست زانی هەتاوەکو بتوانێت ڕێگری لە  هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی پەناخوازان بۆ سوید بکات.

لە پاش ئەو بڕیارەدا ژمارەی پەناخوازان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردەووە، دوایین جار ،سێ مانگ لەمەوبەر ئەو بریارە نوێ کرایەوە. هۆکاری نوێکردنەوەی ئەو بڕیارە  هەل و مەرجی جیهان بووە کە ئاڵۆز و نالەبارە.

پۆلیس لەلای خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارەی حکومەت ئەوە دەگەیەنێت ئەرکی ئەوان ئاسانتر دەکات و ئەو ئەرکە زۆرەی ئەمڕۆ لەسەر شانیانە کەم دەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".