Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بواری کار و ئاسایش ناوەرۆکی پێشنیازە بودجەی بەهاری مۆدێراتەکانە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 maj kl 11.12
دەیانەوێت باج بە بڕی ٢٢ ملیارد کرۆن کەم بەکەنەوە
(1:54 min)
.
وێنە: Adam Ihse/TT

لە پێشنیازە بودجەی بەهاریاندا پارتی مۆدێراتەکان دەیانەوێت بایەخی زیاتر بە بواری کار و ئاسایش بدەن. ئەمڕۆ مۆدێراتەکان پێشینازە بودجەی خۆیان تایبەت بە بەهار ڕاگەیاند.

بودجەی تایبەت بە بەهاری پارتی مارتی مۆدێراتەکان لە  ٣٧ ملیارد کرۆن پێکدێت. گرنترین بواریش لە بودجەدا کە پایەخی پێدەدەن بواری کار و ئاسایشە.

ئەمڕۆ ئانا شینبێری باترا سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پێشنیازە بودجەی بەهاری پارتەکەی ڕاگەیاند. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە داهاتوودا پارتەکە دەیەوێت باج بە بڕی ٢٢ ملیارد کرۆن کەم بکاتەوە. ئەمەش یەکەم جارە لە پاش ساڵی ٢٠٠٦ بەو شێوەیە پێشنیازی کەمکردنەوەی باج بکرێتەوە.  ئانا شینبێر باترا سەبارەت بە کەمکردنەوەی باج لە پێشنیازە بودجەکەیاندا وتی. 

       ئەمە زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی لەکاتێکدا کە تۆ لە کارکردن سوودمەند دەبیت، ئەوا ئەو کات دەتوانین لە کۆمەڵگەیەکی خۆش بژێ و سەلامەت پێکەو بنێین و لێی دڵنیابین.

هەنگاوێکی دیکەیەن نەهێشتنی جیاوازی زۆرە لە ڕووی هەلی کارەوە لە نێوان کەسانێک کە لە دەرەوەی وڵات لە دایکبوون بەراورد بەوانەی لە ناوەوەی وڵات لە دایکبوون. باترا ئاماژەی بەوە کردووە کە جیاوازی نێوان ئەو دووگرووپە دەبێن لە نیوە زیاتر کەمبکرێتەوە.

مۆدێراتەکان پێیانوایە کە لە ڕێگەی پێشنیازەکانی ئەوانەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا ٤٣٠٠٠ کەس دادەمەزرێت و هەلی کار دگاتە  ١٨٠٠٠٠. هاوکات هەتاوەکو ساڵی هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ هەلی نوێی کار هەڵدەکشێ بۆ ٥٠٠٠٠٠. لە ڕوانگە ئاسایشەوە دەیانەوێت ڕێژەی پۆلیس بگاتە ٢٥٠٠٠ و مانگانەش ٢٠٠٠ موچەی پۆلیس زیاد بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".