Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئیسرائیل باڵیۆزی سویدی لە وڵاتەکەی بانگێشت کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 maj kl 14.21
لە دژەی بەرژەوەندی ئیسرائیل دەنگی داوە
(0:51 min)
.
وێنە: BERNAT ARMANGUE

ئەمڕۆ باڵیۆزی سوید کاڕل مانگنسۆن نیسێر لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بە مەبەستی گەیاندنی ناڕازایی بانگێشت کراوە. ئەمە بەپێی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر.

جێی باسە وڵاتی سوید تەنها وڵاتی ئەورووپا بووە دەنگی بە بەیاننامەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوی یونسکۆ کە بەرنامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان داوە. ئەو دەنگەی سوید بە دژی بەرژەوەندی وڵاتی ئیسرائیل شکاوەتەوە. ئەو دەنگدانەش تایبەت بووە بەوەی کە مافی ئەوەی نەداوە بە ئیسرایل هەتاوەکو بتوانێت بەسەر قودس یان ئورشەلیندا سەروەری خۆی بسەلمێنێت. ئەمەش ناڕەزایی وڵاتی ئیسرایلی لێ کەوتووە.

  جێی باسە لەو ٢٢ وڵاتەی کە پشتگیریان لە بایننامەهاوبەشەکە کردووە بێجگە لە چەند وڵاتێکی عەرەبی وڵاتانی ڕووسیا، بەرازیل و نەجیرا بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".