Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گەر منداڵانی تازەهاتوو بخوێنن ئیقامەی کاتییان دەدرێتێ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 maj kl 10.19
"ئەگەر ئەمە ڕاست بێ، یەکسەر دەست بە خوێندن دەکەمەوە"
(2:50 min)
.
وێنە: JESSICA GOW / TT

ئەو منداڵە پەنابەرە تازەهاتووانەی خوێندنی ئامادەیی (Gymnasiet) دەست پێ دەکەن ئیقامەی کاتییان دەدرێتێ. ئەم پێشنیارە ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمان دەنگی پێدراو و قەرارە لە ١ی مانگی شەشی ئەمساڵ بە کار بکەوێت.

هێلین یاسینی تەمەن ١٩ ساڵ بۆ ماوەی شەش مانگ لە یومناسیەت دەرسی خوێند. بەڵام بە هۆی ئیقامە وکێشەی ژیان دەستی لە خوێندن هەڵگرت بۆ ئەوەی کار بکات. ئێستا هێلن دەڵیت گەر دڵنیا بم ئەم هەواڵە ڕاستە یەکسەر دەست بە خوێندن دەکەمەوە.

ـ من لەبەرئەوەی بتوانم مافی مانەوە وەرگرم دەستم لە خوێندن هەڵگرت و ئیشم دەست پێ کرد. ئێستا بەم هەوالە زۆر دڵخۆشم، ئەمە دەتوانێ تەواو ژیانی من بگۆڕێت. ئەگەر بخوێنم دەتوانم دواتر ئیشیک بکەم کە بەدڵی خۆم بێت، بەڵام ئێستا وا نییە. ئێستا مرۆڤ ناچارە بۆ ئەوەی ئیقامە وەربگرێت هەموو ئیشێک بکات. بەڵام گەر لە ڕیگەی خوێندنیشەوە ئەم دەرفەتە هەبێت ئەوا زۆر ڕێگای باش دەکاتەوە.

ئەم پێشنیارە کە لە لایەن حوکوومەتەوە پەسەند کراوە هەموو ئەو منداڵە تازەهاتووانە دەگرێتەوە کە ئیقامەی کاتییان هەیە، هەروەها هەموو ئەوانەش کە وەڵامی ڕەد و دەرکردنیان وەرگرتووە بەڵام لەبەر هەندێک هۆکار ناتوان دەرکرێن. ئەم گروپە ئیقامەکەیان کاتێک بۆ درێژ دەکرێتەوە گەر بێت و دەست بە خوێندنی ئامادەیی بکەن. کاتێک خوێندنەکەش تەواو بوو، گەر بێتو لە ماوەی شەش مانگدا کارێک بدۆزنەوە ئەوا ئیقامەکەیان بۆ دائیمی دەکرێت. ئەمەش بە مەرجێک دەرسەکان و ئەرکەکانی فێرگە بە باشی ڕاپەڕینن.

ئەم پێشنیارە لە چەندنین لاوە ڕەخنەی لێ گیراوە، یەک لەو لایەنانە یەکێتی مامۆستایانی سویدە و بەرپرسی یەکێتییەکە یوهانا یارا ئۆستراند دەڵێت

ـ نابێ هەرگیز ڕاپۆرتی ئامادەبوون لە فێرگا و نمرەی خوێندکاران ببێتە هۆکاری دەرکردنی منداڵان. ئەم پێشنیارەش ئەم مەترسیەی تێدایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".