Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو منداڵانەی دەبنە سەرپەرشتیاری خێزان هاوکاریی دەکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 maj kl 15.54
"ئەو منداڵانە ئەرکی لە خۆیان گەورەتر دەگرنە ئەستۆ"
(2:34 min)
barn
وێنە: Janerik Henriksson/TT

تا ئێستا ئەو منداڵانە کە گرووپێکی گەورەی کۆمەڵگە پێک دەهێنن لەبەر نەگیراون، ئەگنێتا گوستافسۆن ڕاوێژکاری پرسی کەسوکار دەڵێت.

هەرچەندە تا ئێستا ژمارەی ئەو منداڵانە نەزانراوە کە بەهۆی نەخۆشیی دەروونیی دایکوباوکیان یاخود بە هۆی ئالوودەبوونیان بە ماددەی هۆشبەر و مەی، دەبنە سەرپەرشتیاری خێزان، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2013 کە لەسەر ئەرکی ناوەندی نەتەوەیی بۆ پرسی کەسوکار (Nationellt kompetenscentrum) ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە ژمارەیەکی زۆرن.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەو منداڵانەی لە نێوان ساڵانی 1987-1989 لەدایک بوون، لەسەدا هەشتییان دایکیان یاخو باوکیان بەهۆی نەخۆشییدەروونییەوە یاخود بەهۆی ئالوودەییەوە لە نەخۆشخانە بوون.

بەوهۆیەوە منداڵی ئەو خێزانانە ناچار دەبن لە تەمەنێکی منداڵییەوە ئەرکێکی لەخۆیان گەورەتر لە ئەستۆ بگرن کە ئەویش سەرپەرشتیی خوشک و برا و دایک و باوکیانە.

ئەگنێتا گوستافسۆن ڕاوێژکاری پرسی کەسوکار دەڵێت، ئەو منداڵانە بەهۆی ئەوەی دەبنە سەرپەرشتیکاری خێزان لە خوێندن و ژیانی کۆمەڵایەتیی دوا دەکەون، بۆ نموونە ناوێرن هاوڕیکانیان بهێننە ماڵەوە لەبەرئەوەی هەست بە ئارامی ناکەن و نازانن ئاخۆ دایکوباوکیان لەو کاتەدا ئاگایان لەخۆیانە یاخود بە هۆی مەیی و مادەییهۆشبەرەوە بێئاگان.

ئێستا یەکەی تایبەت بە پرسی کەسوکار لە شاری بورۆس ئەرکی ئەوەیان پێسپێردراوە کە پرسی ئەو منداڵانە بەهەند بگیرێت و هاوکاریی پێویستییان پێسکەش بکرێت. تا ئێستا گرنگی بەو کەسانە دراوە کە کەسوکاری نەخۆش یاخود دایکوباوکی بەساڵاچوویان هەبووە و پێویستییان بە هاوکاریی هەبووە، لەبەر گیراون.  

ئاگنێتا گوستافسۆن دەڵێت ئێستا کە چاوکراوەتەوە بۆ کێشەی ئەو منداڵانە و هەوڵی یارمەتیدانیان دەدرێت کێشەیەک دێتە پێش ئەویش ئەوەیە کە دۆزینەوەی ئەو منداڵانە ئاسان نییە. لەبەرئەوەی تا ئێستا هیچ جۆرە تۆمارێک سەبارەت بەو منداڵانە نییە کە بەهۆی نەخۆشیی یاخود ئالوودەیی دایکوباوکیانەوە ئەرکی  چاودێریی دایکوباوک و خوشکوبراکانیان کەوتۆتە ئەستۆ. هەر بۆیە دەبێت هەوڵ بدەین بۆ نموونە لە ڕێی دەستگەی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتییەوە (socialtjänsten) بیاندۆزینەوە لەبەرئەوەی ئەو دەستگە و لایەنانە زیاتر پەیوەندییان بەو خێزانانەوە هەیە.

جێی باسە سەبارەت بە پرسی ئەو منداڵانەی لە خێزانەکانیاندا دەبنە سەرپەرشتیکار لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە شاری مالمۆ کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی ساز دەکرێت شاری بورۆسیش لەو کۆنفرانسەدا بەشدار دەبێت تا بزانن دواتر چۆن هاوکاریی بۆ منداڵانی شارەکە دابین بکەن.

بەپێی ئاگنێتا گوستافسۆن کە ڕاوێژکاری پرسی کەسوکار لە شاری بورۆس دەڵێت سەبارەت بە کارکردن بۆ هاوکاریی ئەو منداڵانەی دەبنە سەرپەرشتیکاری خێزانەکانیان سوید لە دوای وڵاتانی دیکەوەیە بۆ نموونە بەریتانیا لەو پرسەدا هەنگاوی گەورەی ناوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".