Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تیۆرنکڤیست دەستی لە کار کێشایەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 5 maj kl 09.36
وەزارەتی دەرەوەی سوید داواکەی تیۆنکڤیستیان پەسەند کردووە
(1:22 min)
Torbjörn Törnqvist.
بیۆن تیۆنکڤیست بەرپرسی گشتیی کارگەی بازرگانیی نەوت و نوێنەری فەخریی سوید لە جنێڤ وێنە: Joakim Goksör/TT

دوای ڕووهەڵماڵینەکەی دوێنێی ڕادیۆی سوید بەرپرسی کارگەی بازرگانی نەوت توربیۆن تیۆرنکڤیست دەستی لە پۆستی نوێنەرایەتی سوید لە جنێڤ کێشایەوە.

تیۆنکڤیست هەروەها بەرپرسی گشتیی کارگەی بازرگانیی نەوتی (Gunvor International)ە کە لە رووهەڵماڵینیکی ئێکۆت، بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئاشکرا بوو کە لە بازرگانیی قاچاخچیتی نەوتی ڕووسیای سپییەوە ئاڵاوە و یەکێکە لە کڕیار و فرۆشیارەکانی ئەو نەوتە قاچاخە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕایگەیاندووە کە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکەی ڕادیۆی سوید پەیوەندیمان بە توربیۆن تیۆنکڤیست کردووە و ئەویش داوای دەستکێشانەوەی لە پۆستەکەی وەک نوێنەری فەخریی سوید لە جنێڤ کرد، ئێمەش داواکەی پەسەند دەکەین.  

جێی باسە ئەم هەواڵە بەشێکە لە ڕووهەڵماڵینێکی بەرفراوانی ئێکۆت، بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید کە دوێنێ بڵاو کرایەوە و تێیدا ئاشکرا بوو کە ڕووسیای سپی بە ئاگاداریی و پەسەندکردنی بەرپرسانی پایەبەرز و یەکێک لەوانە جێگری سەرۆکی رووسیای سپییە، نەوتی ڕووسییان بە قاچاخ فرۆشتۆتە وڵاتانی ئەورووپا.

هەر لەو رووهەڵماڵینەدا هاتووە کە بە هەزارەها تەن بەرهەمی نەوت لە ڕووسیای سپییەوە بە قاچاخ و بە ئاگاداریی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە فرۆشراوەتە وڵاتانی دیکە و بۆ نموونە لە ڕێی دەڵاڵەوە واتا ناڕاستەوخۆ فرۆشراوەتە ئەو کارگە بەناوبانگەی کە توربیۆن تیۆنکڤیستی سویدی خاوەندارێتیی دەکات.

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بەم هەواڵە لینکی هاوپێج کلیک بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".