Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیس بەشی دۆزینەوەی کەسانی قاچاخ لە سویددا ناکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 5 maj kl 10.08
"مەترسی ئەوە هەیە ئەو کەسە قاچاخانە نەدۆزرێنەوە"
(2:26 min)
Polis vid gränskontroll i Hyllie och genrebild på papperslös flykting
وێنە: Johan Nilsson/TT, Janerik Henriksson/TT.

فشارێکی زۆر لەسەر پۆلیسی سنوورە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە بەقاچاخ لە سویددا دەژین، بەڵام ژمارەی پۆلیس بەراورد بەو ئەرکە کەمە.

سێ لە حەوت دەستگەکەی پۆلیس لە سویددا دەڵین کە ژمارەی پۆلیس سنوور بەشی کۆنترۆڵکردن و دۆزینەوەی ئەو کەسانە ناکەن کە بڕیاری ناردنەوەیان هەیە و بە نایاسایی لە سویددا ماونەتەوە کە لە یاسای سویددا بە کەسانی (papperslösa) واتا کەسانی بێبەڵگە ناسراون.

ئێساد ئایانۆڤیج بەرپرسی گروپ لە پۆلیسی سنوور دەڵێت مەرج و ئەرکێکی زۆرمان خراوەتە ئەستۆ بەڵام لەبەرامبەردا سەرچاوەی پێویستمان لەبەردەستدا نییە.

جێی باسە لەدوای کردە تیرۆریستییەکەی ستۆکهۆڵمەوە پۆلیس فشارێکی زۆریان لەسەرە بۆ دۆزینەوە و ناردنەوەی ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی لە سویددا دەژین. تەنها لە شاری ئیۆرێبرو بۆ نموونە پۆلیس سنوور بەدوای 587 کەسی قاچاخدا دەگەڕیت.

کێشەکە ئەوەیە کە بەهۆی نەبوونی ژمارەی پێویستی پۆلیسەوە مەترسی ئەوە هەیە کە ژمارەیەک لەو کەسە قاچاخانە نەدۆزرێنەوە، بە هۆی ئەوەشی کە ئەو کەسانە ڕەنگە چەندین مانگ یاخود ساڵە لەسویددا دەژین و توانیویانە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی دروست بکەن کە وادەکات مانەوە و خۆشاردنەوەیان ئاسانتر دەبێت. ئێساد ئایانۆڤیچ بەرپرس لە پۆلیسی سنوور دەڵێت.

بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو کەسانە بدۆزێتەوە بۆ نموونە دەبێت پۆلیس کۆنترۆڵی هەندێک شوێنی کار بکەن و بزانن ئەو کەسە بیانییانەی لەوێ کار دەکەن یاسایین یاخود قاچاخن. بەڵام ئەنجامدانی ئەم کارە کە بەشێکە لە کاری کۆنترۆڵکردنی ناوخۆ زەحمەتە و پۆلیس زیاتر فریای کۆنترۆڵکردنی دەرەکی واتا کۆنترۆڵی سنوورەکان دەکەوێت.

جێی ئاماژەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ژمارەی پۆلیس دەست بە پرۆسەی داواکردنی پۆلیسی نوێ کراوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە کراوە کە داوای کارکردنیان کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".