Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خەیاتی: هەڵبژاردنی ماکرۆن کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنی سویدیش دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 maj kl 09.12
"سەرەتایە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کێشەکان"
(7:33 min)
.
وێنە: Francois Mori

بە پێی دوایین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی فەڕانسە ئێمانوێل ماکرۆنی میانڕەو %66ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و بوو بە سەرۆکی نوێی فەرەنسا.

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤالستروێم بەم هەواڵە دڵخۆشە و دەڵێ ماکرۆن هێمای یەکگرتوویی و هاوکارییە

ـ وەکو فەرەنەسەویەکان خۆیان دەڵین: ئەو شوێنەی  ژیانی لێ بێ هیوای لێیە. بێ شک زۆر گرنگە لەبنەڕەتدا هاوپەیمانی ببەستێ، کەس چاوەڕوان نییە ئەمە کارێکی ئاسان بێت، بەڵام لە هەمان کاتدا کەسێکە لە پێناو قازانجەکانی ئەوروپا هەوڵ دەدات، کەسێکە باس لە داهاتوو و ڕیفۆرم دەکات و پشت بە هاوکاریی دەبەستێت، ئەمەش باشترین بناغەیە. هەر بۆیە خۆشحاڵین بەوەی کە لە نێوان ئەو دوو کاندیدانە ماکرۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

خالید خەیاتی کۆمەڵناس، سیاسەتزان و توێژەری زانکۆی لینشۆپینگ لەو باوەڕەدایە کە هەڵبژاردنی ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتی فەرەنسا کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سوید دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".