Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنێک بەگومانی کوشتنی باوکی دادگایی دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 maj kl 13.44
دادگاییەکە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ بەردەوامە
(1:45 min)
.
وێنە: Anders Wiklund/TT

ئەمڕۆ دادگایی ژنێکی ٤٢ ساڵە و دۆستە کوڕەکەی کە گومانی کوشتنیان لەسەرە دەستی پێ کرد.

ئەم ژنە گومانی لەسەرە بە هاوکاریی دۆستە کوڕەکەی کە تەمەنی ٢٠ ساڵە باوکی خۆی کوشتبێت و هەوڵی کوشتنی دایکیشی داوە.

کوڕە ٢٠ ساڵەکە دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ ئەم ژنە ساڵی پار مانگی ئاگوست بەیەکەوە ڕۆێشتوونەتە ماڵی هاوینەی دایک و باوکی ژنەکە. کوڕە گەنجەکە ئەلکۆڵ و ماددەی هۆشبەرلە لەشیدایە و بە چەقۆ دەچیتە ژور بۆ دایک و باوکی ژنەکە. کاتێک کوڕەکە تاوانەکە ئەنجام دەدات ژنەکە لە دەرەوە لە ناو ئۆتۆبێلەکەی چاوەڕوانی دەکات.

بەڵام ژنەکە دواتر نکۆڵی لەمە کردووە و دەڵیت ئەو شەوە من لەو جێگایە نەبووم. هەرچەندە چەند شایەدێک لەو نزیکانە چاویان بە دوو نەفەر کەوتووە کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون کە لە ئۆتۆمبێلی ژنەکە دەچێت.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ئەم ژنە تا ئێستا ٩ چیرۆکی جیاوازی گێڕاوەتەوە و هەوڵی داوە لە زیندانەوە کاریگەریی بکاتە سەر دەوروبەرەکەی بۆ ئەوەی بێ تاوانی خۆی نیشان بدات.

لە لێپێچینەوەکانی پۆلیسدا یەکێک لە نزیکەکانی ژنەکە وتوویەتی هەموو ژیانی بووە بە پارە، داهاتێکی خراپی نییە. بەڵام هەمیشە خەرجی زیادەی دەکرد و دایک و باوکی یارمەتی مادییان دەدا.

لە لێپێچینەوەکاندا هەروەتر هاتووە کە ئەم ژنە ویستوویە ماڵی هاوینەی دایک و باوکی بکڕێتەوە بەڵام ئەوان رازی نەبوون. ئەمەش بووە بە هۆی ناکۆکی نێوانیان.

ئێستا ئەم دوو کەسە بە گومانی تاوانی کوشتن و هەوڵی کوشتن لە دادگاییەکی ٢٠ ڕۆژەدا دادگایی دەکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".