Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شوێنتەسکی بۆ پەنابەران کێشەیەکی گەورەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 maj kl 14.50
"کەس ئامادە نییە خانوومان پێبدات"
(3:55 min)
.
بەکر مستەفا لەگەڵ دوو کوڕەکەی محمەد و ئادەم. وێنە: شاهۆ موانی

بەشێکی زۆر لە پەنابەران بەهۆی ژیان بردنە سەر لە خانوو ی بچووک و شوێنی تەسکدا کێشەی زۆریان بۆ دێتە پێشێ. بەتایبەت هەندێک لەو پەنابەرانە منداڵیان هەیە و پێکەوە خێزانێکی گەورە لە یەک خانووی بچووکدا دەژین.

یەكێک لەو پەنابەرانەی دووچار ئەم کێشەیە بووە بەکر مستەفایە و سەبارەت بەم کێشەیە دەڵێت.

-   خۆم و هاوسەرکەم و چوار منداڵ پێکەوە لە خانوویەکی یەک ژووریدا دەژین. هیچ کەس یان کۆمپانیاییەک ئامادە نییە کە خانوومان پێ بدات. ئەمە هەرچەند ئیشی سپی دەکەم و داهاتێکی باشـمان هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئیقامەم نییە کەس ئامادە نییە خانووممان پێ بدات.

 بەکر مستەفا لەگەڵ هاوسەرەکەی و چوار منداڵدا لە خانوویەکی یەک ژووری بچووکدا لە هەرێمی ئوڕێبرو کە مەوداکەی نزیکەی ٣٠ مەتر دووجا دەبێت ئێستا دەژین.بەکر مستەفا لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠١ هاتۆتە سوید و داوای ئیقامەی کردووە.

ساڵی ٢٠٠٦ خۆیی و هاوسەرەکەی ئیقامەی کاتی (یەکساڵیان) وەرگرتووە.  بەڵام پاش یەک ساڵ ئیقامەکەی بۆ نوێ نەکراوەتەوە و ڕەوانەی کوردستان کراوەتەوە.  سێ لە منداڵە لە سوید لە دایکبووە و منداڵێکی لە کوردستان.   ساڵی ٢٠١٠ هەتاوەکو  ٢٠١٥ لە کوردستان لە پاش ئەوی دەزگای کۆچ گەڕاندیانەوە ژیاوە،بەڵام ٢٠١٥ دووبارە خێزانەکەی دێنێەوە سوید و سەر لە نوێ داوای ئیقامە دەکاتەوە.

 محەمەد کوڕە گەورەی بەکر مستەفایەو تەمەنی ١٠ ساڵە و قوتابییە. محەمەد ئومێدی خانوویەکی دیکە  کە ژوورێکی تایبەت بەخۆیان هەبێت و دەڵێت.

 -   حەزدەکە خانووکەمان دوو خورفە بێت. غورفەیەک بۆ من و براکانم و غورفەیەک بۆ دایک و باوکم بێت. ئێستا تەنها یەک غورفەمان هەیە و هەرموومان پێکەوە لەوێ دەخەوین. 

دەزگای خانووبەرە (Boverket) پێشووتر ڕاپرسییەکی سەبارەت بە کەموو کورتی خانووبەرە لەسەر هەر ٢٩٠ شارەوانییەکەی سوید ئەنجام دابوو. لەو ڕێژەیە ٢٤٠ شارەوانیان ڕایان گەیاندووە کە ئەوان کەموو کورتی خانووبەریان هەیە. ئەم ئامارەش بەراورد بە سێ ساڵ لەمەو بەر کێشەی کەموو کورتی خانووبەرە و شوێنتەسکی سێ هێندە زیادی کردووە. ئەمە لە کاتێکیشدا کە حکومەت بڕیاری داوە دەبێت خانووی زایاتر درووست بکرێت.

 وەک پێشووتر باسمان کرد، بەکر مستەفا دوو ساڵ بەر لە ئێستا لەگەڵ هاوسەر و چوار منداڵاکەی هاتوونەتەوە سوید.  هەتاوەکو ئێستا لە چاوەروانی وەرگرتنەوەی وەڵامی کەیسی پەنابەری خۆی و خێزانەکەیدایە.

هەرچەند ئێستا بەکر مستەفا ئیشی سپی و مووچەی باشی هەیە، بەڵام لەبەر نەبوونی خانوو هەست بە ناڕەحەتییەکی زۆر دەکات و دڵێت.

-         لە ڕاستیدا ئەم ژیانە بەزالالەت و دەردەسەری دەبەینە سەر. لە وڵاتی خۆمان هەڵهاتووین بۆ ئەوی ژیانێکی باشتر بژین، بەڵام ئەوەتا لێرەش ژیانەکە زۆر زەحمەتە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".