Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دۆسیەی کەڤین سەرلەنوێ دەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 maj kl 15.09
هەندێک زانیاریی تازە ئاشکرا بوون
(1:55 min)
.
وێنە: Tommy Pedersen

لە هاوینی ساڵی ١٩٩٨ کوڕیکی چوار ساڵان بە ناوی کەڤین لە شاری ئارڤیکا کوژرا. ئێستا دوای ١٩ ساڵ ئەم دۆسیەیە سەرلەنوێ دەکرێتەوە.

سەرۆکدادوەریی گشتی نیکلاس ڤارگرێن ئاوا دەڵێ

 ـ لە لێکۆڵینەوەکانی دوایی تەلەڤیزیۆنی سوید (SVT) و ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێردا ههەندێک زانیاریی هەن کە بەلامەوە گرنگن، هەر بۆیە بڕیارمدا جارێکی تر دۆسیەکە بکەمەوە.

ئەو مندالە چوار ساڵە کە ناوی کەڤینە لە نزیک شارۆچکەی ئارڤیکا خنکێنرا، دواتر دوو براکەی کەڤین کە تەمەنیان ئەو کات ٥ و ٧ ساڵ بوو لە لێپرسینەوەکانی پۆلیسدا وتوبوویان ئێمە کەڤینمان کوشتووە. دواتر ئەم دوو برایە بە تاوانبار نووسران و دۆسیەکە داخرا.

بەڵام لێکۆڵینەوە مێدییایەکانی ئەم دواییە کەموکووڕی فراوان لە پەیوەندی بەم دۆسییەدا نیشان دەدات.

لە دوای بڵاوبوونەوەی بەرنامەکە پارێزەری هەردوو براکە لە کردنەوەی دۆسیەکە ئاگادار کراو و بەم هەواڵە گەلێک دڵخۆش بوو.

پارێزەر توماس ئولسۆن ئێژێ

ـ ئەمە بڕیارێکی ئەرێنییە، هەوڵێکی سەرتاییە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو هەموو ئازارە ئەم دوو برایە لە ماوەی ئەم ١٨ ساڵەی دواییدا کێشاویانە. زانیاری تریشمان لەبەردەستە کە بێتاوانی ئەم دوو کەسە نیشان دەدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".