Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

پسپۆڕی سویدی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا دەکۆڵێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 maj kl 09.16
"زووە ئەو لایەنە دەستنیشان بەکەیت ‌هێرشەکەی کردووە"
(1:56 min)
.
وێنە: .OMAR HAJ KADOUR

ئۆکێ سێلستروێم لە بواری چەکی کیمیایدا پسپۆڕە و یەکێک دەبێت لەو کەسانەی کە لە لیژنەی نەتەوەی یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری خانشەیخۆن لە سوریا دەکۆڵێتەوە.

لەو هێرشەدا ٩٠ هاوڵاتی کوژران و بەدەیانی دیکە بریندار بوون. جێی باسە ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا رژێمی سوریایان تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، بەڵام رژێمی سوریا رەتی دەکاتەوە.   هاوکات ئۆکێ سێلستروێم ئاماژەی بەوەکرد کە  ئێستا زووە کە هەستیت بە دەستنیشان کردنی ئەو لایەنەی ئەم هێرشەی ئەنجام داوە و دەڵێت. 

    نەخێر، ئێستا من زاتی ئەوم نییە بتوانم ئەو لایەنە دەستنیشان بکەم کە لە پشت هێرشە کیمیایەکەوە بووە. بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەیت پێویستە لە نزیکەوە لە زانیارییەکان بکۆڵیتەوە. هاوکات ئەو زانیاریانەی کەم ئەمڕۆ لەبەردەستدا نییە بەردەستیان بخەیت، پاشان وەزنی زانیارییەکان هەڵسەنگنێت و بەراورد بەیەکدیان بکەیت.

 سێلستروێم ئەوەشی ڕوونکرەوە کە لە ئێستادا پڕووپاگەندەیەکی ئێجگار زۆر بەرامبەر بە یەکتر لە ئارادایە.

 لەلایەکەوە ئەمەریکا و بەریتانیاو فەرەنسا کە دەیانەوێت ئەسەد لاببن و لەلایەکی دیکەو ڕووسیا و دەتوانیت بڵێیت ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە ەیانەوێت  هەنگاوێکیان لە داهاتووی سوریا بمێنێتەوە. هاوکات ئۆکێ سێلستروێم باسی لەوەش کرد کە هێندە بەخراپە باس کردی ئەسەد وادەکات کە ئەو هیچ دەرفەتێکی نەبێت بۆچوون و وتەی خۆی لەسەر ئەم بابەتە داهاتوو هەبێت.

ئۆکێ سێلستروێم  پاشخانی لە ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی هێزی بەرگری(Försvarets forskningsinstitut) دا هەیە و ساڵی ٢٠١٣ سەرپەرشتی لێکۆلێنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەر هێرشی چەکی کیمایی لەسوریا کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".